سودانی: حکومەت هەوڵی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری دەدات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەکۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری جەختیکردەوە حکومەت هەوڵی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری دەدات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێز فایەق زەیدان کۆبووەوە.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کرا، هەروەها پێداچوونەوە بە ئامادەکاری و ڕێکخستنە بەردەوامەکان کرا بۆ 34"ـەمین لووتکەی عەرەبی کە ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەغدادی پایتەخت میوانداری دەکات لەگەڵ لووتکە هاوشێوەکان و ئەو هەنگاوە گرنگانەی کە نوێنەرایەتی دەکەن و جەخت لەوە دەکاتەوە کە عێراق ڕۆڵی سەرەکی خۆی لە ناوچەکە و پێگەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەهێز دەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەکرد، کە حکومەت هەوڵی پتەوکردنی هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری دەدات، بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و دەستەبەرکردنی بەرزترین ئاستی جێبەجێکردنی ئامانجەکانی بەرنامەی گەشەپێدان و ئابووری و خزمەتگوزاری، بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیانی عێراقی لە سەرانسەری وڵاتدا.
