بەغدا پەرۆشی خۆی بۆ پتەوکردنی هاریکاری لەگەڵ تاران لە بوارەکانی ئاسایش و وزەدا دووپات دەکاتەوە
وهزیرانی دهرهوهی عێراق و ئێران له تاران كۆبونهوه و ئاسۆی پەرەپێدانی هاریکاری دوقۆڵی نێوان عێراق و ئێران و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوچەکە و کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کرد، جهختیان كردهوه كه پەیوەندییەکانی بهغدا و تاران لەسەر بنەمای مێژویی و جوگرافیای تۆکمە دامەزراوە.
بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێكی وهزارهتی دهرهوهی ئێران، فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری کاروباری دەرەوە ئهمڕۆ لەگەڵ عهباس عێقچی، هاوتا ئێرانییەکەی لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی وتوێژی تاران، ڕێگهکانی پتەوکردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و پشتیوانیکردن لە پڕۆسەی دانوستانە ئەتۆمییەکان لە تاران وتوێژیان کرد.
ئاماژه بهوهشكراوه، لە میانی دیدارەکەدا هەردولا ئاسۆی پەرەپێدانی هاریکاری دوقۆڵی نێوان عێراق و ئێران و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی سەقامگیری ناوچەکە و کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کرد.
فوئاد حوسێن جەختی لەوەکردەوە کە "پەیوەندییەکانی عێراق و ئێران لەسەر بنەمای مێژویی و جوگرافیای تۆکمە دامەزراوە"، جەختی لەسەر پابەندبونی بەغدا بۆ بەهێزکردنی هاوکارییەکان لە بوارەکانی ئاسایش، ئابوری و وزە بە تایبەت لە ژێر ڕۆشنایی ئاستەنگەکانی ئێستای ناوچەکەدا کردەوە.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە گرنگی کاراکردنی کاری لیژنە هاوبەشەکانی نێوان هەردو وڵات کرد، کە باس لە کاریگەرییەکانی سزاکان لەسەر دابینکردنی غازی ئێران بۆ عێراق کرد.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، وەزیری دهرهوهی عێراق پشتیوانی بهغدا بۆ پڕۆسەی دیپلۆماسی بەردەوامی نێوان تاران و واشنتن دوپاتکردەوە و بە "رێگایەکی گرنگ بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە ناوچەکە" وەسفی کرد، ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە لە سەردانەکەی ئەو دواییەیدا بۆ واشنتن ئەم بابەتەی تاوتوێ کردوە، لەوێ جەختی لەسەر پێویستی گۆڕینی دانوستانەکان کردوەتەوە بۆ دەرئەنجامی بەرجەستە و پراکتیکی کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلانی ناوچەکە بکات.
لایخۆیەوە عەباس عەراقچی پێزانینی خۆی بۆ بەشداری چالاکانەی عێراق لە کۆڕبەندی وتوێژی تاران دەربڕی و ئامادەیی ئێرانی بۆ درێژەدان بە دانوستانە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ئەمریکا دوپاتکردەوە و ڕۆڵی عێراقی لە ڕەخساندنی هەلومەرجی گونجاو بۆ دیپلۆماسی ستایش کرد.
ئهوهش هاتوه، هەروەها لە دیدارەکەدا باس لە پێشهاتەکانی قەیرانەکانی ناوچەکە کرا، فوئاد حسێن جەختی لە گرنگی گرتنەبەری چارەسەری سیاسی هەمەلایەنە کردەوە کە ڕێزگرتن لە سەروەریی دەوڵەت مسۆگەر بکات و کۆتایی بە ئازارەکانی مرۆڤ لە ناوچەکەدا بهێنێت.
