پێشەوا هەورامانی: سه‌ره‌ڕای موچه‌بڕین به‌ڵام مه‌سرور بارزانی خه‌ریكی دروستكردنی داهاتویه‌كی باشتره
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، سه‌ره‌ڕای موچه‌بڕین و تاقیكردنه‌وه به‌هه‌مو رێگایه‌ك، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیران خه‌ریكی دروستكردنی داهاتویه‌كی باشتره بۆ میلله‌ت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی له‌په‌یامێكدا له‌ژێرناونیشانی (له به‌ڕۆشكێ وه بۆ واشنتن) نوسیویه‌تی، "به قه‌یران و موچه بڕین و تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌مو ڕێگایه‌ك بۆ ساركردنه‌وه و بێ هیواكردنت، به‌ڵام نه‌ك به‌هێزو به‌توانا وه‌ستایت، به‌ڵكو به ئومێد و هیواوه خه‌ریكی داهاتوییه‌كی باشتر بۆ میلله‌ته‌كه‌ت دروست ده‌كه‌یت".
راشیگه‌یاندوه، "له گرفت و كێشه‌كان ده‌رفه‌تت دروستكرد، له گوشاره‌كان هێز و له رێگا بنبه‌سته‌كان ده‌رچه، ئه‌مه رێگای مه‌زنه پیاوانه".
باسی له‌وه‌شكردوه، "به‌ر له‌سه‌فه‌ر بۆ ئه‌مریكا، سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڕه‌كی به‌ڕۆشكێی دهۆكه‌وه ماڵه‌كانی به‌سه‌ر ده‌كردنه‌وه بۆ پرسیاری كاره‌باكه‌یان، ئێستاش له واشنتنه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد، سه‌ركرده‌ی گه‌وره دێته ناو ورده‌كاری ژیانی هاونیشتیمانییه‌كانی له‌پاڵ ئه‌مه‌شدا، نه‌خشه گه‌وره‌كه‌ی جیهان و پێگه‌ی گه‌له‌كه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌یه فه‌رامۆش ناكات".
ده‌شڵێت، "ئێستا، كوردستان به قه‌باره‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌تر له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهانه، ئه‌مه‌ش به مانای پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌تر و داهاتویه‌كی گه‌شتره بۆ بۆ گه‌له‌كه‌مان، به‌ڵێ ئه‌مه چه‌پڵه‌ی ده‌وێت".
