دەستگیرکردنی ژمارەیەك بازرگانی ماددەی هۆشبەر لە سێ پارێزگا
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، دەستگیركردنی بازرگانێكی كەلوپەلی شوێنەوار لە بەغداد و ژمارەیەك بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بابل و موسەننا راگەیاند.
ئەمڕۆ چوارشەممە ، بەڕێوەبەرایەتیەكە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتیدا، و بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی دروست، مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدا، سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، توانیان بازرگانێكی كەلوپەلی شوێنەران بە تاوانی بینراو لە بەغدا دەستگیر بكەن، و دەست بەسەر كەلوپەلی جۆراوجۆری شوێنەوار بگرن كە پێی بووەو بەنیازی فرۆشتنی بووە، و ئاشكراشیكرد: تۆمەتبارەكەو كەلوپەرەلە دەستبەسەرگیراوەكان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە.
لە چوارچێوەیەكی پەیوەندیداردا، بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕایگەیاند: مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی توانیویانە ژمارەیەك بازرگان و بازاڕگەری ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگاكانی بابل و موسەننا دەستگیربكەن كە بەپێی بڕگەكانی مادەی (28)ی یاسای ماددە هۆشبەرەكان فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە، رونیشیكردەوە: تۆمەتباران ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.
