هەرێم: حاڵه‌تێكی دیكه‌ی توشبو به تای خوێنبه‌ربون له پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشانكرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه حاڵه‌تێكی دیكه‌ی توشبو به تای خوێنبه‌ربون له پارێزگای دهۆك ده‌ستنیشانكرا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته سێیه‌م حاڵه‌تی توشبون كه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "حاڵه‌تێكی دیكه به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون تۆماركرا ئه‌ویش ئافره‌تێكی دانشتوی سنوری ناحیه‌ی شیلادزێیه له قه‌زای ئامێدی سه‌ر به پارێزگای دهۆك ته‌مه‌ن 43 ساڵه، پیشه‌ی ئافره‌تی ماڵه له هه‌مان خێزان خوشكی حاڵه‌تی پێشوه كه دو هه‌فته‌ی پێش‌و گیانی له ده‌ستدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به‌هۆی به‌ركه‌وته و بونی ئاژه‌ڵی ماڵی و گومانلێكردن به نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربون، چه‌ندین ڕێكاری ده‌ستنیشانكردن و چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌گیرێنه‌به‌ر، له ئێستادا ئه‌و توشبوه له‌ژێر چاودێری چڕ له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم جه‌ختیكردۆته‌وه، "له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌كاتی بونی گومان و نیشانه‌كانی نه‌خۆشی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ پێویسته تیمه‌كانی ڤێتێرنه‌ری ئاگاداربكه‌نه‌وه، یان هاوڵاتیانی به‌ركه‌وتوانی به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ یان به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵ له‌كاتی بونی هه‌ر نیشانه‌یه‌كی ناته‌ندروست، به‌خێرایی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان بكه‌ن بێ دواكه‌وتن".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "تا ئێستا دوای بونی چه‌ندین حاڵه‌تی گومانلێكراوی نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربون له هه‌رێمی كوردستان و هاتنیان بۆ نه‌خۆشخانه و به‌دواداچون و پشكنین بۆ گومانلێكراوان له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردو، ده‌ره‌نجام ته‌نها سێ حاڵه‌ت ده‌سنیشانكراون و پشتڕاستكراونه‌ته‌وه كه حاڵه‌تێكیان له‌شاری دهۆك بو كه دو هه‌فته‌ی ڕابردو له‌به‌ر قورسی باری ته‌ندروستی گیانی له‌ده‌ستدا و حاڵه‌تی دوه‌م به ته‌واوی چاكبوه‌وه و له نه‌خۆشخانه ده‌رچوه، له‌گه‌ڵ حاڵه‌تێكی دانشتوی شاری موسڵ كه ئێستا له‌شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت".
