نه‌وتی عێراق هۆشداری دەدات: مامه‌ڵه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێم ناده‌ستورییه
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌ی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌بێ ئاگاداربون و به‌شداری حكومه‌تی فیدراڵی، ناده‌ستورییه.
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پێشوازی له‌كاركردنی كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كان ده‌كات و هه‌میشه هه‌وڵده‌دات له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه كاربكات بۆ په‌ره‌پێدانی كێڵگه نه‌وتییه‌كان و غاز له‌ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندی و گرێبه‌ستی ڕاسته‌وخۆوه، به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی له ده‌ستوری عێراق و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هاتون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "وه‌زاره‌تی نه‌وت به‌رده‌وامه له گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان له كه‌رته‌كانی تری نه‌وت، وه‌كو هه‌ڵكه‌ندنی بیر، خزمه‌تگوزارییه نه‌وتییه په‌یوه‌ندیداره‌كان، خزمه‌تگوزاری ڕاوێژكاری".
ڕونیشیكرده‌وه، "وه‌زاره‌ت هیچ ناڕه‌زایه‌تی و ڕه‌خنه‌یه‌كی نییه له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایانه، به‌ڵام مامه‌ڵه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم، جیا له حكومه‌تی فیدراڵی و كه‌ناڵه فه‌رمیه‌كانی، پێشێلكردنی ده‌ستوری عێراق و یاسا كارپێكراوه‌كانه".
