حکومەت جەخت لە بەکارهێنانی واژۆی ئەلیکترۆنی بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی جەختیکردەوە لە بەکارهێنانی واژووی ئەلیکترۆنی بۆ تەواوکردنی مامەڵەی هاوڵاتیان
نسینگەی راگەیەندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- سودانی سەردانی وەزارەتی داد و فەرمانگەی تۆمارکردنی خانووبەرەی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە سەردانەکەی بۆ وەزارەت دەگەڕێتەوە بۆ گرنگی ئەو ڕۆڵەی کە دەیگێڕێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریدا، چونکە فەرمانگەکانی لەنێو ئەو فەرمانگانەن کە زۆرترین پەیوەندییان لەگەڵ هاوڵاتیاندا هەیە.
ئاماژەی بەوەکرد:-سەرۆک وەزیران فەرمانگەکانی بەڕێوەبەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی بەسەر کردەوە و چاوی بە کۆمەڵێک هاووڵاتی سەردانکەر کەوت و گوێی لە تێبینی و پێداویستییەکانیان گرت، هەروەها پێداچوونەوەی بە پێشکەوتنی کارەکان کرد لە هەموو قۆناغەکانی خزمەتگوزاری و کارگێڕیدا.
لەمیانی سەردانەکەیدا سودانی جەختی لەپێویستی هەنگاونان بەرەو گۆڕانکارییەکی تەواو کردەوە بۆ ئۆتۆماتیکی و کاری ئەلیکترۆنی، بەمەبەستی ئاسانکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان و خێراکردنی ئەنجامدانی مامەڵەکان و لابردنی ئاستەنگەکان و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کەمکردنەوەی فشارەکان لەسەر فەرمانبەران، ئەمەش لە بیرۆکەی حکومەتێکی خزمەتگوزارییەوە سەرچاوە دەگرێت، کە تەنها دروشم نییە، بەڵکو دەستنیشانکردنێکە بۆ گرنگی بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکان بۆ گەڕاندنەوەی متمانە لە نێوان دامەزراوەکان و ڕۆڵەکانی گەلەکەماندا.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە کێشەی قەرەباڵغی کرد لەدامودەزگاکانی وەزارەتی داد، بەهۆی نەبوونی بیناوە لەبەغداد و پارێزگاکان و جەختی کردەوە لەسەر پرسی کارکردن بە واژۆی ئەلیکترۆنی لەتەواوکردنی مامەڵەی هاوولاتیاندا لەگەڵ بوونی ئەوانەی کە دەیانەوێت ڕێگری لەکارەکان بکەن و شتەکان وەک خۆیان بهێڵنەوە، ئەمەش پێویستی بەوەیە بەڕێوبەران چارەسەری بۆ بدۆزنەوە بەتایبەتی لەبواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا کە یەکێکە لەتەوەرەکانی هەڵسەنگاندنی بەرپرسان.
سودانی پێداچوونەوەی بە دۆخی فەرمانگەی چاکسازی کرد و جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە ببێتە ماڵێک بۆ چاکسازی زیندانیان لەڕێگەی کارکردنەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباڵغی و ئاسانکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن و نەهێشتنی نە خوێندەواری لەناو بەندیخانە و فەرمانگەکانی چاکسازیدا، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر بەدواداچوون بۆ ڕێوشوێنەکانی ئامادەکردنی زەوی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەت و چارەسەرکردنی سەرجەم ئەو کێشانەی کە ڕێگرن لەم بابەتە.
