هه‌وڵی به‌قاچاخ هێنانی سه‌دان تەن كه‌ره‌سته‌ی نایاسایی له هه‌رێمه‌وه پوچه‌ڵكرایەوە
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەڵێت، هه‌وڵی به‌قاچاخ ناردنی سه‌دان تەن كه‌ره‌سته‌ی نایاساییان له هه‌رێمه‌وه پوچه‌ڵكرده‌وه و ده‌ستیان به‌سه‌ر ٥١ بارهه‌ڵگردا گرتووه كه ویستوویانه باری قاچاخ له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به بازگه‌كانی گومرگدا بۆ ناوچه‌كانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تێپه‌ڕێنن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ٢٥ـی ئایاری ٢٠٢٥، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، مه‌فره‌زه‌كانیان له كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و دیاله له‌كاتی پشكنینی بازگه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیان به‌سه‌ر ٥١ بارهه‌ڵگردا گرتووه كه سه‌دان تەن كه‌ره‌سته‌ی نایاساییان تێدابووه و ره‌زامه‌ندی فه‌رمیی گومرگییان نه‌بووه.
دەشڵێت، ده‌ركه‌وتووه به‌شێك له‌و بارانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، مامه‌ڵه‌ی ساخته‌یان بۆ كراوه، یان فێڵیان تێدا كراوه به‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌رهه‌می دیكه‌یان بۆ كراوه بۆ تێپه‌ڕاندنیان.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه، بریتی بوون له خۆراك، ئامێری كاره‌بایی و ئه‌لیكترۆنی، كه‌ره‌سته‌ی ته‌ندروستی و بیناسازی، پاككه‌ره‌وه و گه‌نم و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كانیش ده‌ستگیر كراون.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ناوەڕاستی مانگی ئایارەوە دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق و لایەنە پەیوەندارەکانی هەرێم رێککەوتن ماوەی ٧٢ کاژێر دوای سێڵی گومرگی بۆ گواستنەوەی کاڵای هاوردەکراو درێژ بکرێتەوە بۆ هەفتەیەک، ماوەی ٦٠ رۆژ بۆ هاتنەژوورەوەی کاڵای پارچەکراویش لە کۆگاکانەوە بۆ ١٢٠ رۆژ درێژبکرێتەوە تاوەکو رێگەیان پێبدرێت دەربازی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ببن.
