دارایی عێراق هۆکاری پێنەدانی تەمویلی مووچەی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار ڕووندەکاتەوە
وەزارەتی دارایی عێراق وەڵامی راگەیێندراوی ئێوارەی ئەمڕۆی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانی دایەوە و دەڵێت: "ئێمە پابەندی بڕیاری دادگە بووین."
وەزارەتى دارایی عێراق روونکردنەوەیەکى حەوت خاڵى لەبارەى ئەوە بڵاوکردووەتەوە کە ناتوانێت پارەى مووچە بۆ هەرێمى کوردستان بنێرێت.
وەزارەتى دارایی رایگەیاندووە کە "بەگوێرەى یاسای بودجە و بڕیارى دادگەى باڵاى فیدراڵى ئەوەیە کە هەرێمى کوردستان داهاتى نەوتى و نانەوتى رادەستى حکومەتى فیدراڵى بکات" تاوەکو وەزارەتى دارایی پارەى مووچە بدات و دەڵێت: "وەزارەتى دارایی پابەند بووە بە یاسا و بڕیارى دادگەى فیدراڵى، بەڵام حکومەتى هەرێمى کوردستان پابەند نەبووە".
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌پێی یاسا، لیژنه‌ی باڵای وردبینی فیدراڵی و لیژنه‌ی باڵای وردبینی هه‌رێمی ڕاپۆرتی خۆیان له‌سه‌ر حساباتی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاوكرده‌وه، داهاتی نه‌وت و نانه‌وتیان ئاشكراكرد كه راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵی نه‌كراوه، هه‌رچه‌نده ئه‌و پاره‌یه‌ی له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه له چوارچێوه‌ی پشكی هه‌رێمدا بو كه له یاسای بودجه‌دا دیاریكراوه، به‌ڵام ئه‌و داهاته نه‌وتی و نانه‌وتانه‌ی كه حكومه‌تی هه‌رێم ڕه‌تیكرده‌وه راده‌ستی خه‌زێنه‌ی گشتی بكات، زیاتر بو له پشكی هه‌رێم كه له یاسای بودجه و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵیدا دیاریكراوه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بوه به ته‌وتینی موچه به‌پێی یاسا و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕبونی ماوه‌یه‌كی زۆر، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم به‌رپرسیارێتی پێشێلكردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی سه‌باره‌ت به موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌گرێت، له ئه‌نجامی راده‌ست نه‌كردنی داهاتی نه‌وت و نا نه‌وتی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی".
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاشكراشیكردوه، "ڕاده‌ستنه‌كردنی نه‌وتی كێڵگه‌كانی هه‌رێم به كۆمپانیای سۆمۆ له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌گوێره‌ی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی و ده‌ستپێنه‌كردنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت دوای په‌سه‌ندكردنی هه‌مواركردنه‌وه‌ی بودجه‌ی فیدڕاڵی وایكردوه خه‌زێنه‌ی گشتی به ترلیۆن دینار زیانی پێبگات"











