کوردستان ... تا کۆتایی ساڵی 2026 پرۆژه‌ی روناكی ده‌گه‌یه‌نرێته هه‌موو هاوڵاتیان
ئەمڕۆ هەینی ،وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند، تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2026یش هه‌مو هاوڵاتیان كاره‌بای به‌رده‌وامیان پێده‌گات، ئاماژەی بەوەشکرد تا ئێستا له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوه .
وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، له درێژه‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری له ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی ڕوناكی، وه‌زاره‌تی كاره‌با هه‌ڵده‌ستێت به‌دابینكردنی كاره‌بای نیشتیمانی 24 كاتژمێری بۆ كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی جیاوازی سه‌نته‌ری هه‌ر سێ پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك به‌شێوه‌یه‌ك له‌م هه‌نگاوه‌دا ژماره‌ی هاوڵاتیانی سودمه‌ند له كاره‌بای 24 كاتژمێری پڕۆژه‌ی ڕوناكی ده‌گاته زیاتر له یه‌ك ملیۆن".
باسی له‌وه‌شكردوه، "له چه‌ند مانگی ڕابردو كۆمه‌ڵێك ناوچه‌ی دیكه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك سومهندبون له پڕۆژه‌ی ڕوناكی و كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكرابو، پڕۆژه‌ی ڕوناكی به‌رده‌وامه له فراوانبون و تائێستا له‌سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان زیاتر له یه‌ك ملیۆن هاوڵاتی كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوه و نزیكه‌ی 1300 مۆلیده‌ی تایبه‌ت وه‌ستێنراون كه یه‌كسانه به 225 هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ڕوی ده‌ردانی گازی ژه‌هراوییه‌وه، هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 60 هه‌زار شوێنی بازرگانی كاره‌بای 24 كاتژمێرییان بۆ دابینكراوه".
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، پڕۆژه‌ی ڕوناكی به‌رده‌وامه له فراونبون و تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2025 سه‌نته‌ری هه‌ر چوار پارێزگای هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه كاره‌بای 24 كاتژمێریان پێده‌گات، ناوچه‌كانی دیكه‌ش تاوه‌كو كۆتایی ساڵی 2026 ده‌بنه خاوه‌نی كاره‌بای 24 كاتژمێری.
