خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێکی لەبەرژەوەندی دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەرکرد
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم بڕیارێکی لەبەرژەوەندی دهرچووانی زانكۆ و پهیمانگهكان دەرکرد .
خوێدندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە پێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم، بڕیاری لێخۆشبوون بۆ رسوماتی وەرگرتنی پشتگیری بۆ بوون بەکارمەندی سەر سندوقی دەنگدان دەرکرا.
هاوکات بەپێی بڵاوکراوەکە، وەزارەتەکە گشتاندنێکی بە ژمارە ١٠ هەزار و ٩٣٣ لە رێککەوتی ٢می حوزەیران وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاراستەی گشت زانکۆ حکومیەکانی هەرێم کراوە، تیایدا هاتووە، لەچوارچێوەی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی ٢٠٢٥ و ئەو رێککارانەی بۆ هەڵبژاردنی کارمەندانی سەر سندوقی دەنگدان پەیرەو دەکرێن، بڕیار درا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتگیری بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگەکان بەمەبەستی پێشکەشکردن بۆ بون بە کارمەندی سەر سندوق لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
كلمات مفتاحية
- کوردستان
- وەزارەتی خوێندنی باڵا
- دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان
- رسوماتی پشتگیری
- فەرمانبەرانی سەر سەندوقی هەڵبژاردن
