تورکیا: خولی دوه‌می دانوستانه‌كانی نێوان شانده‌كانی ڕوسیا و ئۆكرانیا بەشێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كۆتاییهات
ئۆنچو كچه‌لی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، خولی دوه‌می دانوستانه‌كانی نێوان شانده‌كانی ڕوسیا و ئۆكرانیا له ئیستانبوڵ كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه به‌ڕێوه‌چو، "شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی" كۆتاییهات.
ئۆنچو كچه‌لی له لێدوانێكدا به ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند، "دانوستانه‌كان به شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی كۆتاییان نه‌هات و له ئێستادا شانده‌كان نانی نیوه‌ڕۆ ده‌خۆن".
خولی دوه‌می دانوستانه‌كانی نێوان شانده‌كانی ڕوسیا و ئۆكرانیا كه زیاتر له كاتژمێرێكی خایاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له كۆشكی سیراگان له ئیستانبوڵ، به ئاماده‌بونی شاندێكی توركیا كۆتاییهات.
پێشتریش ئه‌مڕۆ، هاكان فیدان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، له وتاری ده‌ستپێكیدا له سه‌ره‌تای دانوستانه‌كاندا ڕایگه‌یاند، ئه‌نقه‌ره ئاماده‌یه هه‌رچی پێویست بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئۆكرانیا بیكات، "پێشبینی ده‌كه‌ین دانوستانه‌كان به‌رهه‌مدار بن له گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، ئه‌مه خواستی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه".
ئه‌مڕۆ شاندی ڕوسیا گه‌یشته كۆشكی سیراگان له ئیستانبوڵ، هه‌روه‌ها نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا و شاندێكی ئۆكرانیاش گه‌یشتونه‌ته كۆشكه‌كه، كه دانوستانه‌كانی نێوان ڕوسیا و ئۆكرانیا له‌وێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
