وەک ناڕەزایەتییەک دژی پێنەدانی مووچە..پارێزگاری سلێمانی: هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەرێوەناچێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگه‌یاند، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو "دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی" هەیە و بانگەشەی مافی هاوڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ "هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".
پارێزگاری سلێمانی له په‌یامی جه‌ژندا باسی لهوهكردوه، "لەم جەژنەدا، بەهۆی بەبارمتەگرتنی هەمو خەڵکی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی و عێراقی فیدڕاڵەوە، لەسەر ئەو تەرزەی (تاوانی نانبڕینی کەسێک، لە سەربڕینی ئەو کەسە؛ گەورەترە)، تەنها بەڕێزەوە ڕێز لە ئەرک و سروت و نەریتە ئاینییە باڵا‌و باوەکانی کۆمەڵگاکەمان دەگرین و، نزای حەجێکی وەرگیراو بۆ حاجیان و، بەهێزبونی ئیرادەو خۆڕاگریی و پێکەوەکارکردنی هەموان بۆ تێپەڕاندنی لوتکەی نابەرپرسیارێتیی و ترۆپکی ستەمکاریی، بۆ هەمو ئێوەی خۆشەویست دەکەین".
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "دڵنیاتاندەکەینەوە هەمو دامەزراوەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی لە خزمەتی هاوڵاتیاندا دەبن، وەک ناڕەزایەتییەک بۆ ئەو دەسەڵاتحوکم و دەسەڵاتدەوڵەتەی هەیەو بانگەشەی مافی هاووڵاتیی و ئایینداریی و پێکەوەژیان دەکەن؛ هیچ ڕێوڕەسمێکی فەرمیی جەژن بەڕێوەنابەین".
سبه‌ی یه‌كه‌مین ڕۆژی جه‌ژنی قوربانه و هێشتا موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگی (ئایار/5)ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕاگرتنی پاره‌ی موچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه به بیانوی ڕادهستنهكردنی نه‌وت و ڕادهستنهكردنی 50%ی داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
