المطلع
عاجل

post-image

سامانە سروشتییەکان: جارێکی دیکە وەزارەتی نەوتی فیدراڵی بەیاننامەیەکی سیاسی بڵاودەکاتەوە


11:02 كوردستان
2025-06-06
85780

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
وەزارەتی نەوتی عێراق
وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ ده‌داته‌وه‌ و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ به‌ سیاسیی ناو ده‌بات و ده‌ڵێت، دووره‌ له‌ ڕاستییه‌ بابه‌تییه‌كان؛ ده‌شڵێت، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ ڕه‌چاوی بنه‌ماكانی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌كردووه‌ كه‌ عێراقی فیدراڵی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌.    

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی دایه‌وه‌ کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووەو تێیدا ڕایگه‌یاندووه‌، وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ جارێكی دیكه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ سیاسییه‌ و له‌سه‌ر هه‌مان ڕێباز به‌رده‌وامه‌ و شكسته‌كانی خۆی كه‌ له‌ ئه‌نجامی په‌یڕه‌ویكردنی سیاسه‌تی ناوه‌ندیی ڕووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه‌، خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان و هه‌رگیز ڕه‌چاوی بنه‌ماكانی هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌كردووه‌ كه‌ عێراقی فیدراڵی له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕووه‌وه‌ و وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ گوتوویه‌تی: "ئێوەن کە بە ئاشکرا و بە بەردەوامی دەستوور پێشێل دەکەن. ئێوە ساڵانێکی زۆرە بەربەستی پەسندکردنی یاسای نەوت و غازی فیدراڵی بوون، یاسایەک کە نوێنەرایەتی بەردی بناغەی چاره‌کردنی هەموو کێشەکانی پەیوەست بە نەوت دەکات و ئێوه‌ درێژه‌ به‌ سیستمی یاساكانی ڕژێمه‌كانی پێشوو ده‌ده‌ن كه‌ بریتی بوو له‌ یاساكانی حزبی به‌عس كه‌ باوه‌ڕی به‌ ناوه‌ندیه‌تیی هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌و سه‌رده‌م به‌سه‌رچوو. یاسای ساڵی 1976 دیارترینی یاساكانی حزبی به‌عس بوو كه‌ به‌ ئاشكرا دژی بنه‌ماكانی سیستمی فیدراڵی و مادده‌ و بڕگه‌ ده‌ستوورییه‌كانی ده‌ستووری ئێستای عێراقه‌."

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئێوه‌ به‌ سیستم سیاسه‌تی برسیكردن به‌رانبه‌ر به‌ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و مووچه‌ و بژێوی ژیانیانتان بڕیوه‌، ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی سه‌ره‌تاییترین مافه‌ مرۆییه‌كانه‌ و گه‌وره‌ترین پێشێلكارییه‌كه‌. ئه‌م سیاسه‌ته‌ سیستماتیكه‌تان بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی جیاكارییه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌ و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پێشێلكاریتانه‌."

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان گوتووشیه‌تی، تۆمه‌ته‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ له‌ باره‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵێكی ئاشكرایه‌ بۆ چاوپۆشی و لابردنی سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر پرۆسه‌كانی به‌قاچاغبردن و گه‌نده‌ڵییه‌كانی ناوچه‌ جیاجیاكانی عێراق. "ئێوه‌ نه‌وتی باشووری عێراق به‌قاچاغ ده‌به‌ن و هه‌موو جۆره‌ گه‌نده‌ڵییه‌ك ده‌كه‌ن و ڕاپۆرته‌ ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان شایه‌تی له‌سه‌ر قه‌باره‌ی به‌فیڕۆدان و گه‌نده‌ڵییه‌كانتان ده‌ده‌ن و نه‌وت تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن و له‌ بری خزمه‌تكردنی عێراق و گه‌له‌كه‌ی، خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌وانی دیكه‌ ده‌كه‌ن و به‌مه‌ش زیانتان به‌ ناووبانگی عێراق و گه‌له‌كه‌ی گه‌یاندووه‌."

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرکەکانی خۆی جێبەجێ کردووە سەرەڕای ئەوەی لایەنی بەرانبەر بەرپرسیاریه‌تی و ئەرکە دەستوورییەکانی خۆی به‌جێ نه‌هێناوه‌. "كاتێك هەرێمی كوردستان به‌رپرسیار ده‌كه‌ن له‌ زیادەی ئۆپێک، هه‌ڵه‌ی خۆتانه‌، چونکە ئێوە بە ناوی نەوتی عێراقەوە نەوتی خەڵکی دیكه‌ دەفرۆشن. به‌ پێی ده‌ستوور مافی هه‌رێمی كوردستانه‌ دوو هێنده‌ی ئێستا بەرهەمهێنانی نه‌وت زیاد بكات، بەڵام لە پێناو بەرژەوەندیی گشتیی وڵاتدا، تەنانەت نیوەی ئەم بڕەش بەرهەم ناهێنێت. ئێمە وه‌كوو وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان زیاتر لە 11 ملیۆن بەرمیل نەوتمان ڕادەستی ئێوە کردووە، كه‌چی یه‌ك دینارتان لە بەرانبەردا بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەمەش به‌ ئاشكرا پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکان و پابەندبوونە داراییەکانە."

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكات له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كه‌ وه‌ڵامی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی داوه‌ته‌وه‌، ڕایگه‌یاندووه‌، ده‌یانه‌وێت چه‌ند ڕاستییه‌ك به‌ ڕوونی و بێ هیچ جۆره‌ دوودڵییه‌ك بۆ ڕای گشتیی بخه‌نه‌ ڕوو، كه‌ بریتین له‌م خاڵانه‌:

1-حکوومەتی هەرێمی كوردستان له‌ هه‌نارده‌نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت به‌رپرسیار نییه‌، بەڵکو ئەمە لە ئەنجامی ئەو داوایەی کە وەزارەتی نەوتی فیدراڵ لە دژی وەزارەتی وزەی تورکیا تۆماری کردبوو، کە بووە هۆی وەستانی هەناردەکردن لە 25ـی ئاداری 2023 و زیانی زیاتر لە 25 ملیار دۆلاری بە حکوومەتی فیدراڵ و هەرێم و کۆمپانیاکان گەیاندووە.

2- لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا بە تایبەتی لە 4ـی نیسانی 2023 ڕێککەوتن لەگەڵ وەزارەتی نەوت کرا بۆ دووباره‌ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنه‌وه‌ی نه‌وتی ڕاگیراوی هه‌رێمی كوردستان، بەڵام یاسای بودجەی فیدراڵ تێچووی بەرهەمهێنانی به‌ شێوه‌یه‌كی سنووردار دیاریی کردبوو كه‌ بریتی بوو له‌ (شەش دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک)، ئەمەش وایکرد زۆربەی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌ هه‌رێمی كوردستان سنووردار بكه‌ن.

3-له‌سه‌ر داوای وەزارەتی نەوت بڕی نەوتی هەرێمی کوردستان گەیەنرایە پاڵاوگەیەک کە بەناوی وەزارەتی نەوتەوە کار دەکات بۆ ماوەی زیاتر لە پێنج مانگ. کۆی گشتی گه‌یاندن و ڕادەستکردن نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا بریتی بووه‌ له‌ 11 هەزار و 826 هەزار و 218 به‌رمیل، به‌ڵام سەرەڕای ئەم پابەندبوونەی هەرێمی كوردستان، له‌ به‌رانبه‌ردا یەک دینار بۆ ئەم بڕە خەرج نەکراوه‌، لە ئەنجامدا کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نه‌وت گه‌یاندنی بەرهەمەکانیان بە وەزارەتی نەوت سنووردار كرد.

4- له‌ سه‌ره‌تای پێکهێنانی حکوومەتی ئێستای فیدراڵ، لیژنەیەکی هاوبەش بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسای نەوت و غازی فیدراڵ پێک هێنرا. بۆ ئەم مەبەستە چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كرا، بەڵام هێشتا ئەم هەوڵانە هیچ ئەنجامیان نه‌بووه‌. سستی و دواکەوتنێکی ڕوون لە لایەن حکوومەتی فیدراڵەوە هەیە لە بەدواداچوون بۆ ئەم پرسە زۆر گرنگە، کە به‌ کلیلی ڕاستەقینەی چارەی ناکۆکییە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت.

5- بەو پێیەی سیستمی حوكمڕانی لە عێراق سیستمێكی فیدراڵییە، و مافی دەستووری هەرێمە یاسای تایبەتی خۆی هەبێت کە کاروبارەکانی ڕێک دەخات، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە یاسای نەوت و غاز ژمارە 22ـی ساڵی 2007 گرێبەستەکانی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی نەوت ئیمزا كرد، ئەگەر کێشەیەکی یاسایی ڕاستەقینە لەو گرێبەستانەدا هەبووایە، ئەوا کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناووبانگەکان به‌بێ بنه‌مای یاسایی بە ملیاران دۆلار وەبەرهێنانیان له‌ هه‌رێمی كوردستان نەدەکرد.

6- عێراق دەستووری هەیە، ئەگەر مادده‌ و بڕگەکانی وه‌كوو خۆی و دوور لە بەرژەوەندیی تەسک لە جێبەجێکردن و لێکدانەوەدا جێبەجێ بکرایە، دۆخی گشتیی وڵات و دۆسیه‌ی نەوت بەتایبەتی، نەدەگەیشتە ئەم ئاستە ئاڵۆز و قه‌یراناوییه‌ی.

7- حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابه‌ندی ته‌واوی ئه‌ركه‌كانی بووه‌ سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ دووباره‌ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنه‌وه‌ی نه‌وت ڕازی بوو، نەوتی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ)ـوه‌ بفرۆشێت و سەرجەم داهاتی فرۆشتن بخاتە گه‌نجینه‌ی دەوڵەت و کۆمپانیایەکی ڕاوێژکاری دیاریی بكرێت بۆ ڕاییكردنی كاره‌كان، هەروەها هه‌ژماری ئیسکرۆ  (Escrow Account) بە ناوی کۆمپانیاکان بکاتەوە.

8-کۆمپانیا نەوتییەکان کە لە هەرێمی كوردستان کار دەکەن پێویستە: "پابەند بن بە گرێبەستەکان لە ڕووی مۆدێلی ئابووری و مەرجە بازرگانییەکانی گرێبەستەکەوە، و زیان بە گرێبەستەکان نه‌گه‌یه‌نن بەو پێیەی لە دادگای فیدراڵی و دادگا نێودەوڵەتییەکان ڕێڕەوی یاسایی خۆیان گرتووەتە بەر."

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆتاییدا ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا گوتوویه‌تی: "ده‌مانه‌وێت به‌ بیری ئێوه‌ و ڕای گشتیش بهێنینه‌وه‌، ڕێككه‌وتنی كاتیی بۆ دووباره‌ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنه‌وه‌ی نەوتی هه‌رێمی كوردستان كه‌ دواتر چه‌ند كۆبوونه‌وه‌ و چاوپێكه‌وتنێكی لێ كه‌وته‌وه‌، به‌ڵگه‌یه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌رمی نواندووه‌ و ئاماده‌ی هاوكاریی بووه‌، ئه‌مه‌ش بانگه‌شه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌تان كه‌ گوایه‌ كۆبوونه‌وه‌ و دانوستانه‌كانتان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بێئه‌نجام بووه‌، پووچه‌ڵ ده‌كاته‌وه‌. 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

​"تيك توك" يقود داعشياً عراقياً من قوارب الموت لسجون بريطانيا

​"تيك توك" يقود داعشياً عراقياً من قوارب الموت لسجون بريطانيا

2026-07-03 00:00 1651
بعد الحكم عليه بسنتين.. التمييز الاتحادية تفرج عن ناصر الغنام

بعد الحكم عليه بسنتين.. التمييز الاتحادية تفرج عن ناصر الغنام

2026-07-02 23:23 1967
طهران: السلام الإقليمي مشروط بالشمولية وغياب التدخلات الخارجية

طهران: السلام الإقليمي مشروط بالشمولية وغياب التدخلات الخارجية

2026-07-02 22:34 2571
اليوم.. صدامات قوية في مونديال 2026 وآمال عربية معلقة على الجزائر

اليوم.. صدامات قوية في مونديال 2026 وآمال عربية معلقة على الجزائر

2026-07-02 21:36 3058
إطلاق دفعة الإعانة الاجتماعية لشهر تموز لأكثر من مليوني أسرة

إطلاق دفعة الإعانة الاجتماعية لشهر تموز لأكثر من مليوني أسرة

2026-07-02 21:00 2836
من "سرقة القرن" إلى عقود التسليح.. بيان برلماني حازم يحدد بوصلة مكافحة الفساد

من "سرقة القرن" إلى عقود التسليح.. بيان برلماني حازم يحدد بوصلة مكافحة الفساد

2026-07-02 20:08 3565
العراق يدين بشدة التفجير الإرهابي في دمشق ويؤكد رفضه استهداف المدنيين

العراق يدين بشدة التفجير الإرهابي في دمشق ويؤكد رفضه استهداف المدنيين

2026-07-02 19:21 3535
هيئة الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور بشير الحجيمي لعام كامل

هيئة الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور بشير الحجيمي لعام كامل

2026-07-02 19:01 3840
انخفاض الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق تداولات نهاية الأسبوع

انخفاض الدولار في بغداد وأربيل مع إغلاق تداولات نهاية الأسبوع

2026-07-02 18:20 4111
الصحة العالمية تعلن انتهاء تفشي "فيروس نادر" ارتبط بسفينة سياحية

الصحة العالمية تعلن انتهاء تفشي "فيروس نادر" ارتبط بسفينة سياحية

2026-07-02 17:45 3852
بشرى سارة... قروض ميسرة للأشخاص ذوي الإعاقة لشراء سيارات بالتقسيط

بشرى سارة... قروض ميسرة للأشخاص ذوي الإعاقة لشراء سيارات بالتقسيط

2026-07-02 11:02 3547
المعدن الأصفر يستمر بالإرتفاع عالمياً

المعدن الأصفر يستمر بالإرتفاع عالمياً

2026-07-02 10:01 3359
مستشار الزيدي يكشف عن خارطة لإصلاح القطاع المصرفي خلال 24 شهراً

مستشار الزيدي يكشف عن خارطة لإصلاح القطاع المصرفي خلال 24 شهراً

2026-07-02 17:06 3352
ضبط شبكات غش وتدليس ومعامل ومخازن مخالفة بعدة محافظات

ضبط شبكات غش وتدليس ومعامل ومخازن مخالفة بعدة محافظات

2026-07-02 13:30 3714
انفجار عبوة ناسفة داخل مقهى بدمشق يوقع قتلى وجرحى

انفجار عبوة ناسفة داخل مقهى بدمشق يوقع قتلى وجرحى

2026-07-02 16:23 3199
التعليم تفتح استمارة النقل والاستضافة وتحدد 13 آب موعداً نهائياً للتقديم

التعليم تفتح استمارة النقل والاستضافة وتحدد 13 آب موعداً نهائياً للتقديم

2026-07-02 15:58 3832
دعاوى عراقية تحرك الإنتربول لملاحقة قادة الجماعات الانفصالية الإيرانية دولياً

دعاوى عراقية تحرك الإنتربول لملاحقة قادة الجماعات الانفصالية الإيرانية دولياً

2026-07-02 14:03 8117
أمر وزاري يلغي قراراً لحكومة السوداني بخصوص إدارة المطارات العراقية

أمر وزاري يلغي قراراً لحكومة السوداني بخصوص إدارة المطارات العراقية

2026-07-01 10:01 4034