سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین: جه‌ژنه‌كه‌مان له‌كاتێكدایه هاوڵاتیانمان له دۆخێكی سه‌ختی بژێوی و بێ موچه‌ییدان
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتو له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، جێگای ئه‌سه‌فه كه جه‌ژنه‌كه‌مان له‌كاتێكدایه هاوڵاتیانمان له دۆخێكی سه‌ختی بژێوی و بێ موچه‌ییدان و ده‌شڵێت، "وه‌ك یه‌كگرتو به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئاشتی و میانڕه‌وی خۆمان، چاومان له‌سوپاسی كه‌س نیه، هه‌روه‌ك به‌تۆمه‌ت و بالۆره‌ی ناحه‌زان سڵ ناكه‌ینه‌وه".
سه‌ڵاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین له‌په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویكرده‌وه، "جێگای ئه‌سه‌فه كه جه‌ژنه‌كه‌مان له‌كاتێكدایه هاوڵاتیانمان له دۆخێكی سه‌ختی بژێوی و بێ موچه‌ییدان، له به‌رانبه‌ردا وڵاتی عێراق تێكڕا پێویستی به ته‌گبیرو ئاماده‌كردنی كه‌شی ناوخۆیی بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر هه‌یه، له‌رێگه‌ی حیواری نیشتمانی و گیانی دۆستانه، بڕیار به‌ده‌ستان كه‌وتونه‌ته سه‌ر به‌رنامه‌ی خۆتۆراندن و دابڕان و پابه‌ندنه‌بون به‌ده‌ستور و بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی باڵا‌و گه‌رمكردنی شه‌ڕی میدیایی و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه".
راشیگه‌یاندوه، "له‌م پرسه هه‌ستیاره‌دا ئێمه وه‌ك ڕابردو خه‌مخۆرانه هه‌وڵمان داوه كه قوتی هاونیشتمانیان نه‌كرێته كارتی شه‌ڕ و ناته‌بایی سیاسی و سه‌ردانی برایانی فراكسیۆنمان له به‌غدا هه‌ر له‌و سیاقه‌دا بو".
ده‌شڵێت، "ئومێده‌وارین لۆژیك و زمانی لێكتێگه‌یشتن زاڵ بێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندی و چاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا، وه‌ك یه‌كگرتو به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئاشتی و میانڕه‌وی خۆمان، وه‌ك ئه‌ركێكی شه‌رعی و نیشتمانی، چاومان له‌سوپاسی كه‌س نیه، هه‌روه‌ك به‌تۆمه‌ت و بالۆره‌ی ناحه‌زان سڵ ناكه‌ینه‌وه".
