هیلالی سعودیە دەیەوێت یاریزانێکی مان سیتی بگوازێتەوە
مان سیتی هێشتا گرێبەستی بێرناردۆی نوێنەکردووەتەوە و هیلالی سعودیەش دەیەوێت یاریزانەکە بگوازێتەوە.
مانچستەر سیتی زستانی وەرزی رابردوو بەهۆی دابەزینی ئاستی چەند گرێبەستێکی ئەنجامدا، لەم هاوینەش وا بڕیارە چەندین گرێبەستی گەورە ئەنجامبدات، ئەمەش وایکردووە داهاتووی بەشێک لە ئەستێرەکانی بە ناڕوونی بمێنێتەوە، یەکێک لەوانەش بێرناردۆ سێلڤای پۆرتوگالییە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی فووت مێرکاتۆسانتی ئاونا، یانەی هیلالی سعودیە ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی بێرناردۆ سیلڤا ئامادەکردووە و دەیەوێت بەپەلە گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە پۆرتوگالییەکە واژۆ بکات.
مانچستەر سیتی لەم هاوینە تاوەکو ئێستا گرێبەستی چەند ئەستێرەیەکی نوێی یەکلاییکردووەتەوە، بۆیە ئەگەری هەیە سلیڤا پێکهاتەی سەرەکی لە بەرژەوەندی یاریزانە لاوەکان لەدەستبدات.
هاوکات بێرناردۆ تاکە ئامانجی هیلال نییە، یانە سعوودیەکە لە گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری نایجیری یانەی ناپۆلیبنزیکبووەتەوە، لە ئێستادا تەنها ئەوە ماوەتەوە بزانرێت ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بە گرێبەستی سعودیەکان رازی دەبێت یاخود لەگەڵ یانەکەی شاری ماچستەر دەمێنێتەوە.
بێرناردۆ تەمەنی 30 ساڵە، لەم وەرزە بەشداری لە 49 یاری مان سیتی کردووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و چوار ئەسیستە.
