شەمەری: ئاسایش بە جێگیركردنی بازگەكان و بە سەربازگەكردنی شەقامەكان بەدینایەت
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، تەئكیدیكردەوە: ئاسایش لە ڕێگەی جێگیركردنی خاڵی پشكنینەكان و بە سەربازیكردنی شەقامەكانەوە بەدینایەت.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆنفرانسێكی فراوانی كرد لە فەرماندەیی پۆلیسی سەڵاحەدین، بە ئامادەبوونی پارێزگار بەدر فەحل، و بریكاری وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس و فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكە و ژمارەیەك لە فەرماندە ئەمنییەكان و بەڕێوەبەری بەشەكان لە فەرماندەییەكەدا.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: وەزیری ناوخۆ گوێی لە كۆنگرەیەكی وردی فەرماندەی پۆلیسی سەڵاحەدین گرت سەبارەت بە گرنگترین ئەرك و دەستكەوتەكانی بەشە جیاوازەكانی فەرماندەیی.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، شەمەری جەختیكردەوە: سەڵاحەدین پارێزگایەكی ئارامە و قوربانی زۆری لە بنەماڵە و خەڵكەكەی داوە، زیانێكی زۆری بەركەوتووە لەلایەن باندە تیرۆریستییەكانەوە كە لە سایەی ئەو شەهیدە ڕاستگۆیانە شكستیان هێنا كە خۆیان بەخت كرد بۆ بەرگریكردن لە نیشتمان، و هەروەها پارێزگای سەڵاحەدینی بە عێراقێكی بچووكو و نموونەی هاوكاری و پێكەوەژیانی ئاشتیانە وەسفكرد، بەتایبەتی كە مەزهەبە جۆراوجۆرەكانی گەلی عێراق لەخۆدەگرێت.
بەپێی بەیاننامەكە، شەمەری ڕوونیكردەوە: ئاسایش لە ڕێگەی جێگیركردنی خاڵە پشكنینەكان و بە سەربازگەكردنی شەقامەكانەوە بەدینایەت، بەڵكو لە ڕێگەی پلاندانانی بەرهەمدار و زانستی لێكۆڵینەوە و پشتبەستن بە هەوڵە هەواڵگرییەكان لەم بوارەدا بەدیدێت.
