سەرۆک کۆمار و سەرۆک پەرلەمان پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستنی سەروەری عێراق دووپات دەکەنەوە
ئەمڕۆ سێشهممه، سەرۆک کۆمارعهبدول لەتیف جەمال رەشید، و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، مەحموود مەشهەدانی، دەستدرێژیی زایۆنیستەکان بۆ سەر ئێرانی دراوسێ، بە ئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازی، مەدەنی و زانستییەکانی ئێران، مەحکووم کرد.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەستی موتەڵع کەوتووە: تێیدا هاتووە "سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک کۆمار کرد بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئێستای ناوچەکە".
ئەوەشی خستۆتەڕوو، "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دۆخی گشتی وڵات و پەیوەندی نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی کۆمار و ئاسۆی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو سەرۆکایەتییەکە لە خزمەت بەرژەوەندی گشتیدا لەخۆگرتبوو".
ههر له راگهیندراوهكهدا هاتووه كه "هەروەها ههردولا بارودۆخی مەترسیداری ناوچەکە لەدوای هێرشەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و کاردانەوەکانیان بۆ عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کردووە".
بەگوێرەی ئەو راگهیندراوه، ئەو دوو سەرۆکە "ئیدانەکردنی ئەو دەستدرێژییەی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆنیستی بۆسەر ئێرانی دراوسێ و بەئامانجگرتنی دامەزراوە سەربازی و مەدەنی و زانستییەکانی ئێران، کە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و پەرەسەندنی گرژی لە بەڕێوەبردنی ململانێکانی ناوچەکە پێکدەهێنێت" دووپات کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە "هەردوو سەرۆک جەختیان لە گرنگی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و ڕێگریکردن لە بەکارهێنانی وشکانی و ئاسمانی و دەریای وڵاتەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و سەقامگیری و یەکێتی کۆمەڵایەتی".
سەبارەت بە دۆسیەی ئەمنی، لە راگهیندراوهكه هاتووە، "سهرۆك كۆمار و سهرۆكی پهرلهمان جەختیان لە پێویستی پاراستنی سنوور و ئاسمانی کردەوە بە کڕینی چەکی پێشکەوتوو و سەردەمیانە، دابینکردنی مووشەکی دژە فڕۆکەی عێراق، هەروەها کاراکردنی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستن، لە ڕێگەی لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پڕۆسەی هەڵبژاردن کراوە، سەرۆکی پەرلەمان جەختی لەسەر کاراکردنی ڕۆڵی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردووەتەوە و ڕێنمایی کردووە بۆ چاودێریکردنی ڕووداوە نەرێنییەکان و سزادانی ئەو کەسانەی پارەی سیاسی و کەسی بەکاردەهێنن، هەروەها دڵنیابوون لەوەی هەڵبژاردن لە وادەی دیاریکراودا ئەنجامبدرێت".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک کۆمار پێداچوونەوەی بە ئەنجامی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لە نیس کرد، داوای لە عێراق کرد پشکی ئاوی خۆی زیاد بکات، ڕێککەوتنە بازرگانی و دیپلۆماسی و سیاسییەکان چالاک بکات، هەروەها سەرکەوتنی لوتکەی بەغدا و ئەو ستایشەی لە سەرکردەکانی جیهان وەریگرت". لە کۆتایی راگهیندراوهكهدا هاتووه كه ، "هەردوولا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی خولیی، لەنێویاندا هەرسێ سەرۆکایەتییەکە، تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکان و لابردنی ئاستەنگەکان لە ڕێگەی دەرکردنی یاسای نەوت و گاز، هەروەها پاراستنی پەیوەندی و ڕاوێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی کۆمار، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق سەروەری خۆیان دەپارێزێت بکات ".
