نێچیرڤان بارزانى و عه‌باس عێراقچى باس له ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و ئێران دەکەن
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و عه‌باس عێراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئیسلامیى ئێران په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و باسیان له ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و ئێران كرد و بارزانى پابه‌ندیى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دوپاتكرده‌وه، هه‌روه‌ها جه‌ختیان كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، شه‌وی ڕابردو، نێچیرڤان بارزانى و عه‌باس عێراقچی په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا و دوایین پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسیۆن و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه سه‌ربازییه‌كانى نێوان كۆمارى ئیسلامیى ئێران و ئیسرائیلیان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاریگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شكرتوه، هه‌ردولا هاوڕابون له‌سه‌ر گرنگیى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزیى زیاتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازییه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتییانه‌ى ناكۆكییه‌كان.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، هه‌ردولا تیشكیان خسته سەر ڕێككه‌وتنى ئه‌منیى نێوان عێراق و كۆمارى ئیسلامیى ئێران و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌ندیى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دوپاتكرده‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتوه، مه‌ترسییه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كه ته‌له‌فۆنییه‌كه بو.
