شوجون هاجرى خانمە ئەکتەری کوێتیی بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
لە رووداوێکی سەرسوڕهێنەردا کە کۆمەڵگەی هونەری و جەماوەری کوەیتی هەژاند، ئێوارەی پێنجشەممە وەزارەتی ناوخۆی کوەیت دەستگیرکردنی خانمە ئەکتەری کوەیتی شوجون هاجری بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر و مادەی دەروونی بە مەبەستی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر ڕاگەیاند.
ئەم دەستگیرکردنە بەشێکە لە هەڵمەتێکی بەردەوام بە سەرۆکایەتی بەشی گشتی کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان بۆ بەدواداچوونی ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان بە کەیسەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە هەیە.
هەرچەندە لە بەیاننامە فەرمییەکەدا بەڕوونی ناوی تۆمەتبارەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام وێنەی هاجری لەگەڵ ئەو ماددانەی دەستی بەسەردا گیراوە بڵاوکردووەتەوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەو کەسەی کە باسی لێوە دەکرێت خانمە ئەکتەر شوجون هاجری بووە، ئەمەش شەپۆلێکی کارلێککردنی لە سۆشیال میدیادا لێکەوتەوە، هەندێکیان شۆکیان دەربڕیوە بەرامبەر بەو ڕووداوە و هەندێکی تریش ئەو شتەیان ئیدانە کردووە کە بە "ناوزڕاندنی ناڕەوا"یان بۆ هونەرمەندێکی بەناوبانگ زانیوە.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی وەزارەتی ناوخۆی کوەیت، بەشی گشتی کۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەکان- دوای چاودێری و لێکۆڵینەوەی ورد- توانی هاووڵاتییەکی ژن دەستگیر بکات کە ماریجوانا و کۆکاینی پێبووە، جگە لە مادەی دەروونی.
ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە وەزارەتەکە بە هەوڵە ئەمنییەکانی "بڕیارانە" بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان وەسفی کردووە.
