سلێمانی .. گیانلەدەستدانی هاوڵاتیەک دوای ئەوەی ئۆتۆمبێل لێیدا
ئەمڕۆ هەینی ،به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند، له‌به‌رده‌م پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییه‌ك ئۆتۆمبێل لێیداوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، ئەو کەسەش هیچ ناسنامەیەکی پێی نیه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه، "هاوڵاتییەک کەڕەگەزی نێرە لە شەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێل لێی داوەو گیانی له‌ده‌ستداوه، لەئێستادا تەرمەکەی لەپەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانییە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه نه‌زانراوه و هیچ جۆرە بەڵگەنامەیەکی پێنیە، تەمەنی لە نێوان 45 - 50 ساڵیدایە.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، ئه‌و كه‌سه تی‌شێرتێکی خەت خەتی شین و سپی لەبەردایە، ژمارەیەک (تاتۆ) بەجەستەوەیەتی کەلێی نوسراوە (دیلان).
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "داوا لەکاسوکاری یان هەرهاوڵاتییەک دەکەین کە دەیناسێت یان زانیاری هەیە لەسەری پەیوەندی بکات بە بنکەی پۆلیسی سەرچنار بەم ژمارە تەلەفۆنە: (053 318 4377)".
