بڕیارێکی حکومی بە تەرخانکردنی ٢ ترلیۆن دینار بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەک دەکات بۆ پەسەندکردنی شایستەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی وەزارەتەکان
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە،بڵاویکردەوە"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ پەسەندکردنی خشتەی شایستەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنانی وەزارەتەکان.
وتیشی لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە وردەکارییە بنچینەییەکانی پڕۆژەکان کرا، هەروەها خشتەی کۆتایی بۆ پێدانی (2) ترلیۆن دینار پەسەندکرا بۆ داپۆشینی پڕۆژەکانی پلانی وەبەرهێنانی وەزارەتەکان، بەگوێرەی ئەو بڕیارەی کە پەیوەستە بە ئەنجومەنی وەزیران، و لە دانیشتنی بیست و دووەمی ئەمساڵدا دەرچوو، هەروەها (1.4) ترلیۆن دینار بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان لە پارێزگاکان دابین کرا، و بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتەکانی دارایی و پلاندانانی ڕاسپارد پەلە بکەن لە ڕێکارەکانی دارایی کردن و خەرجکردن.
هەروەها ئەوەیش هاتووە ئەم هەنگاوە پابەندبوونی حکومەت پشتڕاست دەکاتەوە بۆ تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی، کە خێرایی لە جێبەجێکردن و تەواوکردن بەخۆوەدەبینێت، لەسەر بنەمای بەرنامەی حکومەت بۆ گەشەپێدانی کەرتەکانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری ئابوری بەرهەمدار، لە پێناو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.
