هێرش بۆ سەر عودەید... قەتەر بێدەنگی خۆی دەشکێنێت و هۆشداری دەدات لە پێشێلکردنی سەروەری وڵاتەکەی
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێشوازی له‌رێگه‌ی دیپلۆماسی ده‌كات بۆ زاڵبون به‌سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ناوچه‌كه و ده‌شڵێت، "هێرشه‌كه‌ی ئێرانیش بۆسه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عوده‌یده به قبوڵنه‌كراوه".
محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی له میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ نه‌واف سه‌لام سه‌رۆك وه‌زیرانی لوبنان له ده‌وحه ڕایگه‌یاند، "هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر ڕه‌فتارێكی قبوڵنه‌كراوه، به‌رگری ئاسمانی قه‌ته‌ریش توانیان هه‌مو موشه‌كه‌كان بخه‌نه خواره‌وه، جگه له موشه‌كێك كه له ناوچه‌یه‌كی كراوه‌دا كه‌وته خواره‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هێزه چه‌كداره‌كانی قه‌ته‌ر كاری قاره‌مانانه‌یان ئه‌نجامدا له به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر وڵات، هه‌روه‌ها توانای خۆیان نیشاندا بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و دانیشتوان و به‌رگریكردن له سه‌روه‌ری نیشتمانی".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئال سانی ئه‌میری قه‌ته‌ر ئه‌نجامداوه و هاوسۆزی خۆی ده‌ربڕی دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عوده‌یده".
ده‌شڵێت، "وڵاته‌كه‌ی به توندترین شێوه سه‌ركۆنه‌ی كردنه ئامانجی بنكه‌ی ئاسمانی عوده‌یده له لایه‌ن سوپای پاسدارانی ئێرانه‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ی ڕویدا پێشێلكارییه‌كی جددی سه‌روه‌ری قه‌ته‌ره".
ڕونیشیكرده‌وه، "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌ی میوانداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌كات بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌كانی دۆخه‌كه و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش".
سه‌باره‌ت به كاروباری ناوچه‌كه، محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانی دوپات له سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه دوپاتكرده‌وه، پاڵپشتی وڵاته‌كه‌ی بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوریا و وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ربڕی و هیوای بۆ باشتربونی په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتوی نێوان سوریا و لوبنان ده‌ربڕی.
