پەیامێکی عێراقی-قەتەری: کاتی دەستێوەردانی نێودەوڵەتی هاتووە لەپێناو سەقامگیری
عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار و شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال سانی ئەمیری قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە جەختیان لە گرنگی کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و پەسەندکردنی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆک کۆمار لەگەڵ ئەمیری وڵاتی قەتەر بارودۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
وتیشی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید ڕۆژی پێنجشەممە 26 ی حوزەیرانی 2025 لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە ئال ثانی ئەمیری قەتەر به بۆنه ی ساڵی نوێی کۆچی پیرۆزباییان ئاڵوگۆڕ کرد و هیوای پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتریان بۆ هەردوو گەلی عێراق و قەتەر خواست.
رایشیگەیاند لە پەیوەندییەکەدا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییە برایانەکان و هاوکارییەکانی نێوان عێراق و قەتەر لە بوارە هاوبەشە جیاوازەکاندا تاوتوێکرد.
هەروەها باس لە پەرەسەندنەکانی ئەم دواییانە کرا و جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی کۆنتڕۆڵکردنی گرژییەکان و گرتنەبەری زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لە گۆڕەپانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بەشێوەیەک کە دەرفەتی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات.
جەختیش لەسەر پێویستی وەستاندنی دەستدرێژی و پێشێلکارییەکان لە کەرتی غەززە و دابینکردنی یارمەتی بۆ گەلی برای فەلەستین کرایەوە و گرنگی کاری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆی لەو بوارەدا کەلە ئەستۆی بگرێت دوپات کرایەوە .
