سەرۆکی هەرێم پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ساڵی نوێی كۆچی بڵاوکردەوە
نێچرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ ساڵی نوێی كۆچی بڵاوکردەوە، دووپاتی دەكەینەوە كە وەك هەمیشە كوردستان نیشتمانی فرەیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە و یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی لەنێوان تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكاندا دەبێت.
ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمە:-
یەكی موحەڕڕەم، سەری ساڵی نوێی كۆچی بە گەرمی لە تەواوی موسڵمانان لە كوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەكەم. هیوادارم ساڵی نوێ، خێر و خۆشی، ئارامی و ئاسوودەیی بۆ هەمووان لەگەڵ خۆیدا بهێنێت و ساڵی سەركەوتن و كامەرانی بێت.
لەم بۆنەیەدا دووپاتی دەكەینەوە كە وەك هەمیشە كوردستان نیشتمانی فرەیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە و یەكترقبووڵكردن و لێبوردەیی لەنێوان تەواوی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەیییەكاندا دەبێت. ئەركی هەموومانە پێكەوە لەپێناو ئێستا و داهاتوویەكی باشتردا بۆ كوردستانییان كار بكەین.
هەموو ساڵێك بە خۆشی و لە هەمووان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆكی هەرێمی كوردستان
١ی موحەڕڕەمی ١٤٤٧
٢٠٢٥/٦/٢٦
