حەماس داوا دەکات زیان بە مەکتەبی سیاسیهكهی یان ئەندامەکانی لە دەرەوەی وڵات نەگەیەنرێت
سەرچاوەیەکی فەرمی فەڵەستینی ئهمڕۆ شەممە رایگەیاند ،که حەماس داوای کردووە زیان بە مەکتەبی سیاسیهكهی یان ئەندامەکانی لە دەرەوەی وڵات نەگەیەنرێت ،هەروەها دەست بەسەر سەروەت و سامانەکەیدا نەگیرێت و سنوردارکردنی لە دەرەوەی وڵات بەسەریدا نهسەپێنرێت..
سەرچاوەیەکی فەرمی فەڵەستینی باسی لهوهكردوه، بزوتنەوەی حەماس پێداگری لەسەر بونی نوێنەرانی بزوتنەوەکە لە ئیدارەی غەززە و لەسەر گروپهكانی پەیوەست بەو بزوتنەوەیە دهكات كه لێیهوه نزیکن لە ئاسایشی داهاتوی کەرتی غەززەدا.
جگە لەوەش حهماس داوای گەرەنتی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و گەڕان بەدوای ڕێگاکانی جێبەجێکردنی دهكات لە ماوەی چاوەڕوانکراوی وەستانی شەڕی 70 ڕۆژە کە پێویستە بۆ تەواوکردنی ڕێککەوتنەکە.
ئەو سەرچاوەیە بڵاویکردەوە، واشنتن ڕەزامەندی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی وەک گەرەنتییەک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە كار بکات، هاوکات ئازادیی کردەوەی سەربازی بە ئیسرائیل دەدات ئەگەر ئاگربەستەکە بەبێ ڕێککەوتن کۆتایی پێبێت.
