دەزگای هەواڵگری نیشتمانی وردەکارییەکانی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی عێراقی لە دیمەشق بڵاودەکاتەوە
ئەمڕۆ شەممە، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی ،وردەکارییەکانی گیانلەدەستدانی هاووڵاتییەکی عێراقی لە دیمەشق ئاشکرا کرد و جەختیکردەوە هیچ پاڵنەرێکی تایفەگەری و هێرشکردنەسەر ئەو هاوڵاتیە نەکراوە .
دەزگاكەلە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: لە پێناو جێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پشتڕاستكردنەوەی ئەوەی لە سۆشیال میدیادا بڵاوكرایەوە سەبارەت بە كوشتنی هاووڵاتییەكی عێراقی لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە دیمەشقی پایتەختی سوریا، بە هۆكاری تائیفی گروپێكی كاری تایبەتمەند بە هەماهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی عێراق لەوێ پێكهێنرا.
دەزگاكە ئاماژەی بەوەشكردووە : دوای لێكۆڵینەوەی مەیدانی و چاوپێكەوتن لەگەڵ چەند شایەتحاڵێك و پشكنینی تەرمی كوژراوەكە، دەركەوتووە كە هاوڵاتییەكە لەدایكبوی ساڵی 1952 بووە و تووشی نەخۆشی درێژخایەن بووە، هیچ دەستدرێژییەكی بەسەردا نەكراوە و نە كوژراوە، هەروەها هیچ نیشانەیەكی ئەشكەنجەدانی لەسەر نەبووە، لە 27ی حوزەیرانی 2025 لە ماڵەكەی خۆیدا گیانی لەدەستداوە، و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەدر لە ناوچەی سەیدە زەینەب ئیدارەی نەخۆشخانەكە پشتڕاستی كردەوە، بەپێی ڕاپۆرتێكی پزیشكی، مردنەكە بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بووە. ئاژانسەكە ئاماژەی بەوەدا كە داوا لە پلاتفۆرمەكانی سۆشیال میدیا دەكات كە وردبینی و پشتبەستن بە سەرچاوە فەرمییەكان لە كاتی گواستنەوەی هەواڵەكان بۆ پاراستنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، هەروەها دووپاتی دەكاتەوە كە ئاسایشی ئەو هاووڵاتییە عێراقییە چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، لە پێشەنگی ئەولەویەت و ئەركەكانیدایە.
