زلێنسکی هاوار بۆ جیهان دەکات: ئامێری جەنگی ڕووسیا ڕابگرن
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه داوای فشاری نێوده‌وڵه‌تی كرد، بۆ ڕاگرتنی شه‌ڕی ڕوسیا و ئۆكرانیا و ڕایگه‌یاند، له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌ڕێگه‌ی هه‌زار و 100 بۆمبی گلایده‌وه هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر وڵاته‌كه‌ی.
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "ڕوسیا هه‌فته‌ی ڕابردو به به‌كارهێنانی 114 موشه‌ك و زیاتر له 1270 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و نزیكه‌ی 1100 بۆمبی گلاید هێرشێكی ده‌ستپێكرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی ڕوسیا ماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌وبه‌ر بڕیاریدا به‌رده‌وام بێت له شه‌ڕكردن، به پشتگوێخستنی بانگه‌وازه‌كانی ئاشتی له سه‌رانسه‌ری جیهان".
ڤۆڵۆدمیر زلێنسكی ده‌شڵێت، "پێویسته به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیا به‌هێز بكرێت، هه‌روه‌ها ئاماده‌یه سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی ئه‌مریكا بكڕێت"، داوای "فشاری نێوده‌وڵه‌تی زیاتر له‌سه‌ر سه‌رۆكی ڕوسیا بۆ كۆتاییهێنان به شه‌ڕه‌كه" كرد.
