بەمەبەستی فراوانکردنەوەی سەنتەری شار ... هاتوچۆی هەڵەبجە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە
بەمەبەستی فراوانکردنی سەنتەری شار ،بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە داوای لە شۆفێران کرد پێویستە لەکاتی راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لەو شەقامە، هێمای رووناکی (چواری) کارپێبکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، دوای لێکۆلینەوەیان لە رەوشی هاتوچۆی ناوشار، بەڕێوەبەر و لێپرسراوی ئەندازەی هاتوچۆی ناوشار بۆ شەقامەکانی سەنتەری شار بڕیاری فراوانکردنی شەقامێکی گشتییان داوە.
وتیشی، بۆ بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتییان و شۆفێران بڕیاردرا بە فراوانکردنی ئاڕاستەی رۆشتنی دەستەڕاست بۆ ناو بازاڕی هەڵەبجە و رۆژانە لەلایەن کارمەندانی هاتوچۆوە بەمەبەستی کارئاسانی زیاتر و راگرتنی ئۆتۆمبێل لە نزیك شۆستە بۆ ماوەیەکی کاتی کورت و دیاریکراو کاری لەسەر دەکرێت.
شۆفێرانیش ئاگادار دەکاتەوە، پێویستە لە کاتی راگرتنی ئۆتۆمبێل لەو راستە شەقامە، هێمای روناکی (چواری) کار پێبکەن، بە پێچەوانەوە راستەوخۆ سزا دەدرێن.
