وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ژمارەی گەشتە ئاسمانیەکانی بڵاوکردەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ،ژمارەی گەشتە ئاسمانیەکانی بڵاوکردەوە ،ئاماژەیبەوەکرد زیاتر لە ٧٠٠ گەشتی تێپەڕاندووە لە رۆژێکدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بڵاویکردەوە، تێپەڕبوونی فڕۆكە بە ئاسمانی عێراقدا زیادی كردووە و گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی، بە جۆرێك لە رۆژێكدا زیاتر لە ٧٠٠ فڕۆكە بە ئاسمانی وڵاتدا تێدەپەڕن.
دەشڵێت، ئەمە دەیسەلمێنێت کە دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە، ئاسمانی عێراق ئاسایی بووەتە و ئامادەییە بۆ تێپەڕینی گەشتەکان و جارێکی تر بووەتەوە بە شوێنێکی سەرەکی بۆ جوڵەی فڕۆکەوانی نێودەوڵەتی.
وەزارەتەکە وتیشی، قۆناغ بە قۆناغ ژمارەی گەشتەکان زیادیکردووە پێشتر ژمارەی گەشتە ئاسمانییەكان بە ئاسمانی عیراقدا ٣٠٠ بۆ ٣٥٠ بووە، پاشان بۆ ٤٥٠ بۆ ٦٠٠ گەشت زیادیکردووە و ئێستاش گەیشتووەتە زیاتر لە ٧٠٠ گەشت، ئەمەش پەیوەندی هەیە بە پلان و بەرنامەی حكومەتی عێراقەوە بۆ بەرەوپێشبردنی كەرتی گواستنەوە و گەیاندن.
