توركیا ... قەدەغەکردنی ئەپی چاتبۆتی گرۆك
به‌هۆی سوكایه‌تی به رەجەب تەیب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا و مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك دامه‌زرێنه‌ری كۆماره‌كه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگه‌یاند، هه‌ندێك ناوه‌ڕۆكی چاتبۆتی گرۆكیان قه‌ده‌غه كردوه كه خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی بۆ كۆمپانیای ئێكسی ئیلۆن مه‌سك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا گرۆكیان قه‌ده‌غه‌كردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئه‌په‌كه یاساكانی پێشێلكردوه و سوكایه‌تی به دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و هێما و به‌ها ئاینییه‌كان كردوه كه ئه‌م سوكایه‌تیانه له توركیا به تاوان هه‌ژمارده‌كرێن.
به‌پێی هه‌واڵی میدیاكان، ئه‌پی چات كه له پلاتفۆرمی ئێكس یه‌كخراوه، وه‌ڵامی ناوه‌ڕۆكی هێرشبه‌رانه ده‌داته‌وه كه ئاڕاسته‌ی ئه‌ردۆگان و دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك ده‌كات، كاتێك هه‌ندێك پرسیاری به زمانی توركی ده‌كرێت.
داواكاری گشتی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ئه‌و بابه‌ته كردوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌مه یه‌كه‌م قه‌ده‌غه‌كردنی ناوه‌ڕۆكی كه‌ره‌سته‌یه‌كی زیره‌كی ده‌ستكرده له توركیا.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری و په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا (BİK) دوای بڕیاری دادگا ڕێگری له چونه ناو ئه‌په‌كه كردوه.
تا ئێستا نه ئێكس و نه خاوه‌نه‌كه‌ی ئیلۆن مه‌سك هیچ لێدوانێكیان له‌سه‌ر قه‌ده‌غه‌كردنه‌كه نه‌داوه.
كه‌ناڵی ئێن تی ڤی توركیا له زاری عه‌بدولقادر ئۆرالۆغڵو وه‌زیری گواستنه‌وه و ژێرخانی توركیاوه ڕایگه‌یاندوه، توركیا تا ئێستا قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی به‌سه‌ر گرۆكدا نه‌سه‌پاندوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌و كاره ده‌كات، ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا له‌گه‌ڵ ئێكس ئه‌و بابه‌ته تاوتوێده‌كه‌ن.
یامان ئاكده‌نیر پسپۆڕی یاسای دیجیتاڵی له زانكۆی ئیستانبوڵ، له پۆستێكدا له‌سه‌ر پلاتفۆرمی ئێكس ڕایگه‌یاندوه، ده‌سه‌ڵاتداران نزیكه‌ی 50 پۆستیان ده‌ستنیشانكردوه كه له‌لایه‌ن گرۆكه‌وه دروستكراون وه‌ك بنه‌مایه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه و فه‌رمانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به هه‌ندێك ناوه‌ڕۆكیان بلۆككردوه بۆ پاراستنی نه‌زمی گشتی.
