بەڵگەنامه... خۆپاڵاوتنی سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران وپسپۆڕان بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بەفەرمی ڕەتکرایەوە
سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕەتیکردەوە کە سەرۆکی دەستەی راوێژکاران و پسپۆڕان، عەلی یوسف عەبدولنەبی شوکری، لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانیدا خۆی کاندید بکات.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە ، شوکری ڕایگەیاندووە، "لە سۆشیال میدیا نوسراوێک بڵاوکراوەتەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ یاریدەدەری جیهادی سەرایا سەلام، ئاماژەیە بۆ بوونی کاندیدێک لە هەڵبژاردنی داهاتووی سەر بە رەوتی شیعەی نیشتمانی (ژمارە 10) بە ناوی (عەلی شوکری)".
ڕوونیشیکردەوە، "لێکچونێک هویو لەنێوان ناوی ئەو کاندیدەی پێشتر ئاماژەمان پێکراوە و ناوی ئێمە، دکتۆر عەلی یوسف عەبدولنەبی شوکری" هەبووە، جەختیشیکردەوە کە "دکتۆر عەلی یوسف عەبدولنەبی شوکری کاندید نییە لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا، نە لەگەڵ لیستەکەی عەدنان ئەلزورفی و نە لەگەڵ هیچ لیستێکی دیکە".
شوکری پشتڕاستی کردەوە کە "پرسی لێکچوونی ناوەکان لە نێوان ئەو کاندیدەی پێشتر باسمان کرد و ناوی بنەماڵەی ئێمە".
پێشتریش ڕۆژی یەکشەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی شیعەی نیشتمانی ، بێ بەری خۆی لە ٣١ کەسی سەر رەوتەکە و سەرایا سەلام ڕاگەیاند، دوای ئەوەی کاندیدکرابوون بۆ هەڵبژاردن.
نووسینگەی یاریدەدەری جیهادی لە سەرایای سەلام لە بەڵگەنامەیەکدا کە بە دەستی خوتەڵع کەوتووە ڕایگەیاندووە، سەدر "دوای ئەوەی کاندیدکرابوون بۆ هەڵبژاردنەکان، سەدر بێ بەری بووە لە31 کەسی سەر بە رەوتی شیعەی نیشتمانی و سەرایای سەلام "، ئاماژەی بەوەشکردووە، "زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری زۆرە ژمارەکە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا زیاد بکات".

