نەتەنیاهۆ: پێشنیاری ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی قبوڵكراوە
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك ه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێشنیاری ستیڤ ویتكۆف نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی قبوڵكردوه، به‌ڵام حه‌ماس ئه‌و لایه‌نه‌یه كه ڕه‌تیده‌كاته‌وه بگه‌نه ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كه له پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، "دوای سه‌ردانێكی گرنگ گه‌ڕامه‌وه، سه‌ردانێكی زۆر سه‌ركه‌وتو بو، دوای سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره به‌سه‌ر ئێران‌دا،ده‌رفه‌تی زۆر و ئه‌گه‌ری زۆر و ئه‌ركی زۆر هه‌یه، من بڕیارمداوه هه‌مویان به‌ده‌ستبهێنم".
سه‌باره‌ت به‌و ڕاپۆرته میدیاییانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كه‌ن حكومه‌تی ئیسرائیل پێشنیاری ئاگربه‌ستی له غه‌ززه ڕه‌تكرده‌وه، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ ڕونیكرده‌وه، " قسه‌كانیان هه‌میشه ده‌نگدانه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی حه‌ماسه، به‌ڵام هه‌میشه هه‌ڵه‌ن، ئێمه ڕێككه‌وتنه‌كه‌مان قبوڵكرد، ڕێككه‌وتنی ویتكۆف و دواتر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه له‌لایه‌ن نێوه‌ندگیرییه‌كانه‌وه پێشنیاركرابون، ئێمه قبوڵمان كردن، به‌ڵام حه‌ماس ڕه‌تیكرده‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "حه‌ماس ده‌یه‌وێت له غه‌ززه بمێنێته‌وه، ده‌یه‌وێت ئێمه بكشێنینه‌وه و چه‌كداری بكه‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی دوباره و سێباره هێرشمان بكاته‌سه‌ر، من ئه‌وه قبوڵ ناكه‌م، هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌م بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دیله‌كانمان".
جه‌ختیشیكرده‌وه، " له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری بارمته‌كان كۆده‌بمه‌وه، له بارودۆخی ئه‌وان تێده‌گه‌م و ئازاره‌كانیان ده‌زانم، بڕیارمدا دیله‌كان بگه‌ڕێنمه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس له‌ناو ببه‌م".
