وەزارەتی داد و ئاسایشی نیشتمانی تاوتوێیی بەرزکردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەکانی ناو زیندانەکان دەکەن
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆبوونەوەیەکی باڵا لە وەزارەتی داد بە ئامادەبوونی وەزیری داد خالد شوانی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعرەجی، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هەماهەنگی ئەمنی و هەواڵگری لە چوارچێوەی چاکسازییەکان ئەنجامدرا.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی داد دا هاتووە: "کۆبوونەوەیەکی ئاست بەرز لە بارەگای وەزارەتی داد بەڕێوەچوو، کە وەزیری داد، خالد شوانی، و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، قاسم ئەعەرەجی، و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی یاریدەدەرانی ئاسایشی نیشتمانی، بۆ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هەماهەنگی ئاسایش و هەواڵگری لە چوارچێوەی دامەزراوە چاکسازییەکان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی بەردەوامیدان بە کاری هاوبەش لە نێوان وەزارەتی داد و دەزگا ئەمنییەکان و هەواڵگرییەکاندا کراوە، هەروەها گرنگی چەسپاندنی هەوڵێکی ئەمنی یەکگرتوو، کە بەشدارە لە بەرزکردنەوەی سەقامگیری و ئاسایشی زیندانەکان و ڕێگریکردن لە هەر سەرپێچییەک لە چاکسازییەکان".
