پەنجە شاراوەکان دەستکاری ئاسایشی وزە دەکەن... و دۆسییەکی هەستیار لەسەر مێزی فەرماندەی گشتییە
سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ڕایگهیاند، دو کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج، ئەوەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیه بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراقییەکان، دهشڵێت، "ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق نادهین".
سەباح نوعمان ئهمڕۆ سێشهممه له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "دو کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستانی عێراق لەلایەن فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج، ئەوەش مەترسییەکی ڕاستەوخۆیه بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی عێراقییەکان، هەروەها بە دەستدرێژی کردنە سەر هەوڵەکانی دەوڵەت لە چەسپاندنی سەقامگیری و پێشخستنی چەرخی گەشەپێدان دادەنرێت".
ئاماژهی بهوهشكردوه، سروشت و کاتی ئەو کردەوە تاوانکارییانە ئاماژەیەکە بە بونی نییەتی خراپ، کە ئامانج لێی تێکدانی دۆخی عێراق و زیانگەیاندنە بە دامەزراوە گرنگەکانی.
وتەبێژی فەرمی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دهشڵێت، "محەمەد شەیاع سودانی، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لێکۆڵینەوەیەکی دەستبەجێ و فراوان دەستپێبکەن، بۆ دەستنیشانکردنی لایەنەکانی پشت ئەو هێرشانە و گرتنەبەری ڕێوشوێنی توند لە دژی ئەو کەسانەی کە تێوەگلاون بەبێ هیچ دودڵی و نواندنی نەرمییەک".
ئهوهشی خستهڕو، "حکومەتی عێراق بە هەمو دامەزراوە و دەزگاکانیەوە ڕێگە بە هیچ هەڕەشەیەک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق نادات و هەمو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی دامەزراوە گرنگەکان و پتەوکردنی سیستەمی بەرگری، بەشێوەیەک ڕێگر بێت لە دوبارە بونەوەی ئەو جۆرە کردەوانە و پاراستنی سەروەری عێراق و مافی گەلەکەی".
