به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی کوردستان راگیرا
ئەمڕۆ چوارشەممە، كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان (APIKUR ) رایگەیاند به‌هۆی دوباره هێرشكردنه سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم بەرهەمهێنانی نەوت رادەگرێت.
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وتی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه، كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازی نه‌وتی كوردستان ( APIKUR ) شه‌رمه‌زاركردنی توندی خۆی بۆ ئه‌و هێرشانه ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه شوێنه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی سه‌ر به كۆمپانیا ئه‌ندامه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان كرده ئامانج، له ڕۆژانی 16 و 16ی ته‌مموزدا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌م هێرشانه مه‌ترسی ڕاسته‌وخۆی بۆ سه‌ر ژیان و سه‌لامه‌تی كرێكاران دروستكرد، چ هاوڵاتی عێراقی و بیانی، زیانیشیان به ژماره‌یه‌ك ئامێر گه‌یاندوه، له‌ئێستاشدا تیمه‌كان ده‌ستیانكردوه به هه‌ڵسه‌نگاندنی رێژه‌ی زیانی دامه‌زراوه‌كانی به‌رهه‌مهێنان و دامه‌زراوه مه‌یدانییه‌كان، له‌كاتێكدا زۆرینه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه، له‌نێویاندا ئه‌وانه‌ی كه نه‌كراونه‌ته ئامانج، وه‌ستاندنی كاتی به‌رهه‌مهێنانیان ڕاگه‌یاندوه".
كۆمه‌ڵه‌كه داوای له "هه‌ردو حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه، ڕێوشوێنی زیاتر بگرنه‌به‌ر بۆ دڵنیابون له سه‌لامه‌تی و ئاسایشی كارمه‌ندان و دامه‌زراوه‌كان".
