المطلع
عاجل

post-image

بەپێی رێککەوتنی هەرێم وبەغدا دەست دەكات بە خەركردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم دەکرێت


23:04 عێراق
2025-07-17
32370

موتەڵع دەقی ئەو رێككەوتنەی نێوان بەغداو هەرێم لەبارەی هەناردەی نەوت و داهاتی نەوتی و نانەوتی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەكاتەوە كە ئەمڕۆ لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە پەسەندكرا. بەپێی رێككەوتنەكە وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەدوای رادەستكردنی نەوت لەلایەن هەرێمەوە دەست دەكات بە خەركردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە كۆبونەوەی نائاسایی خۆیدا، دەقی رێككەوتنی نوێی نێوان بەغداو هەرێمی كوردستان لەبارەی هەناردەی نەوت، داهاتی نەوتی و نانەوتی و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندكرد.

دەقی رێككەوتنەكە وەك ئەوەی لەلایەن نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، بەمشێوەیەیە:

یەكەم: دۆسیەی رادەستكردنی نەوت:

1.حكومەتی هەرێم دەستبەجێ دەست دەكات بە رادەستكردنی تەواوی نەوتی بەرهەمهێنراو لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێم بە كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت(سۆمۆ) بەمەبەستی هەناردەكردنی، وەزارەتی دارایی فیدراڵیس پابەند دەبێت بە پێدانی سولفەیەك بۆ حكومەتی هەرێم كوردستان بەبڕی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوتی رادەستكراو، ئەوەش بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجە، بەمەرجێك بڕی رادەستكراوی نەوت كەمتر نەبێت لە 230 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ ئێستاو هەر زیادەیەكیش لە بەرهەمهێناندا لە داهاتودا دەخرێتەسەری لەڕێگەی لیژنەیەكی هاوبەشی پێوانەوە، لە كاتی وەستانی هەناردەكردن لەبەر هەر هۆكارێك، بڕی ئاماژە پێدراو رادەستی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ دەكرێت.

(رونكردنەوە: بڕی تەواوەتی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئێستادا 2080 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە بەگوێرەی راپۆرتەكانی هەرێم، لەو بڕە 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە تەرخان دەكرێت بۆ مەبەستی بەكارهێنانی نێوخۆیی لە هەرێم و هەمو ئەوەشی دەمێنێتەوە كە 230 هەزار بەرمیلی رۆژانەیە رادەستی سۆمۆ دەكرێت بەمەبەستی هەناردەكردن لەگەڵ هەر زیادەیەكی بەرهەم لە داهاتودا).

2.بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە تەرخان دەكرێت بۆ بەكارهێنانی نێوخۆیی لە هەرێم و دەبێت هەرێم پابەندبێت بە پێدانی خەرجكردنی تێچوی بەرهەمھێنان و گواستنەوەی ئەم بڕەو هەروەها داهاتی فرۆشتنی مشتەقاتە نەوتییەكان پاش لێدەركردنی تێچوی بەرهەمهێنان و گواستنەوەو پاڵاوتن، دەخرێتە سەر خەزێنەی گشتی. لە كاتی پێویستی هەرێمدا، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ بەپێی یاسا بەرهەمە نەوتییەكان بۆ هەرێم دابین دەكات، بەشێوەیەك كە زیاتر نەبێت لە بەرهەمی پاڵاوتنی 15 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی رۆژانە، لیژنەیەكی هاوبەشیی وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانیش هەڵدەستن بە هەڵسەنگاندنی پێویستی هەنوكەیی هەرێم بۆ بەرهەمە نەوتییەكان بەمەبەستی تەرخانكردنی، بەمەرجێك لەماوەی دو هەفتەدا لیژنەكە راپۆرتی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزبكاتەوە بۆ بڕیارلێدان.

دوەەم: دۆسیەی داهاتە نانەوتییەكان:

1.حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕی 120 ملیار دینار وەك یەكەم گوژمەی خەمڵێندراو لە پشكی خەزێنەی گشتی دەوڵەت لە داهاتی نانەوتی بۆ مانگی ئایار رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەكات تا پاكتاوكردنی لەدوای وردبینیكردن بەگوێرەی بڕگەی 2ی خوارەوە.

2.تیمێكی كاركردن لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ، دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێم پێكدەهێنرێت بەمەبەستی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و وردبینكردنیان و دیاریكردنی پشكی حكومەتی فیدراڵی لێیان لە سەرەتای مانگی ئایاری 2025ەوە، لەگەڵ رەچاوكردنی بەهای تێكڕای داهاتە نانەوتییەكان بەگوێرەی تەرازوەكانی پێداچونەوە لە راپۆرتە هاوبەشەكانی نێوان دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێم لەكاتی چونە بواری جێبەجێكردنی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بەركار و دەبێت تیمەكە لەماوەی دو هەفتەدا راپۆرتی خۆی پێشكەش بە ئەنجومەنی وەزیران بكات بۆ بڕیار لێدانی.

3.پێكهێنانی لیژنەیەكی هاوبەش لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم بۆ تەواوكردنی تەوتینكردنی موچە لە هەرێم بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی، بەمەرجێك لیژنەكە لەماوەیەك كە لە سێ مانگ تێنەپەڕێت ئەركەكەی تەواو بكات و تەمویلكردنیش لە كۆتایی ئەو ماوەیەدا تەنیا بۆ موچە تەوتینكراوەكان دەبێت.

4.تیمێك لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی لە هەرێم پێكدەهێنرێت بەمەبەستی دیاریكردنی ئەو بڕەی كە لە پشكی هەرێم لە خەرجی فیعلی تێپەڕیوەو چۆنیەتی چارەسەركردنی بەگوێرەی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵانی (2023، 2024، 2025)و دەبێت تیمەكە لە ماوەی لانیكەم دو هەفتەدا راپۆرتی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزبكاتەوە.

5.وەزارەتی دارایی عێراق دەست دەكات بە خەرجكردنی موچەی مانگی ئایار وەك سەرەتایەك بۆ جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە ئەوەش لەدوای ئەوەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ/ كۆمپانیای سۆمۆ، رادەستكردنی تەواوی ئەو بڕە نەوتەی كە لە بڕگەی یەكەم/1 (230 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە ئێستادا) هاتوە، لە بەندەری جەیهان بەگوێرەی یاسا، پشتڕاستدەكاتەوە.

6.سەرەتای ئەو ماوانەی لەم بڕیارەدا ئاماژەیان پێدراوە، رێككەوتی پەسەندكردنییەتی لە ئەنجومەنی وەزیران.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

رئيس الوزراء: ماضون في إقرار قانون الحشد الشعبي

2026-08-20 18:50 1166
​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

​الأمن النيابية تكشف حسم قوانين التقاعد والخدمة وسد الفراغات الأمنية بالكامل

2026-08-20 17:46 1564
إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

إغلاق عدد من مواقع "كورك تيليكوم" في بغداد

2026-08-20 17:02 4785
أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

أنقرة تندد بالغارات الإسرائيلية على قاعدة "أبو الظهور" وتنفي وجود لقواتها

2026-08-20 15:34 2954
قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

قاليباف يعلن من بغداد التزام طهران بالاتفاق الأمني ودعم حصر السلاح

2026-08-20 14:00 3073
تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

تضم مدراء حكوميين.. ضبط شبكة تزوير بالبصرة استولت على مليارات الدنانير

2026-08-20 13:03 3488
السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

السجن ست سنوات لوكيل وزير الثقافة الأسبق لإضراره بالمال العام

2026-08-20 12:34 10796
انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

انطلاق الجولة الثانية من دوري نجوم العراق بأربع مواجهات اليوم

2026-08-20 12:00 3598
بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

بورصتا بغداد وأربيل تسجلان هبوطاً في أسعار صرف الدولار

2026-08-20 10:50 3923
الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

الأنواء الجوية: ارتفاع جديد في درجات الحرارة

2026-08-20 09:50 13054
تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

تذبذب أسعار النفط وسط ترقب للتوترات بين واشنطن وطهران

2026-08-20 09:29 3956
زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

زيدان يستقبل قاليباف ويؤكدان أهمية التنسيق القانوني المشترك

2026-08-20 09:25 10087
النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

النجف.. القبض على متهم بحوزته طائرات درون وأجهزة تتبع ممنوعة

2026-08-19 22:22 6277
الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

الإعلام والاتصالات تقرر منع ظهور سجاد سالم لمدة 90 يوماً

2026-08-19 21:54 22497
أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

أسعار الدولار تنخفض في بغداد وأربيل مع إغلاق الأسواق

2026-08-19 17:48 7163
الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

الزيدي وقاليباف يبحثان تعزيز التعاون ويرسخان عمق الشراكة العراقية الإيرانية

2026-08-19 16:47 7949
القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

القضاء يبرئ مدير استخبارات "حزام بغداد" ويلغي القضايا بحقه

2026-08-19 15:32 7965
باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

باراك: كنا على بعد خطوة واحدة من مواجهة عسكرية بين تركيا وإسرائيل

2026-08-19 14:47 8078