نه‌ته‌نیاهۆ: ئاگربه‌ست له سوه‌یدا به زه‌بری هێز هاته‌دی نه‌ك به خواست
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له سوه‌یدای سوریا، "به زه‌بری هێزی زۆر به‌ده‌ستهاتوه نه‌ك به داواكردن و داوای لێبوردن یاخود خواستی حكومه‌تی دیمه‌شق".
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ له وتارێكدا ئه‌مڕۆ رایگه‌یاند، ئاگربه‌ست به زه‌بری هێزی زۆر به‌ده‌ستهات، نه‌ك له ڕێگه‌ی داواكاری یان داوای لێبوردن یان خواستی دیمه‌شق، به‌ڵكو به زه‌بری هێز بو.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له ئه‌نجامی چالاكی چڕوپڕی هێزه‌كانمان ئاگربه‌ست كرا و هێزه‌كانی سوریاش به‌ره‌و دیمه‌شق كشانه‌وه و ئه‌مه‌ش گرنگه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له درێژه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه‌شكرد، "ئێمه له سوریا هه‌ڵسوكه‌وتمان كردوه و به‌پێی پێویست به‌رده‌وام ده‌بین".
ده‌شڵێت، "سه‌ركرده‌ی دروزه‌كان له ئیسرائیل ئه‌و كه‌سه بو كه داوای لێكردم یارمه‌تی دروزه‌كانی سوریا بده‌م، ئێمه سیاسه‌تێكمان سه‌باره‌ت به سوریا دامه‌زراندوه كه ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه تا جه‌به‌ل دروز درێژده‌بێته‌وه به بێ چه‌ك ماوه‌ته‌وه".
