ئەنجومەنی نوێنەران .. کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لێسەندنەوەی مەتمانە لە پارێزگاری واست
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دەستی کرد بە کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لێسەندنەوەی متمانە لە "محەمەد جەمیل میاحی" پارێزگاری واست.
نوسینگەی پەرلەمانتار "عەلی غرکان دلفی" لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە : لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ئاگرکەوتنەوەی هایپەرمارکێتەکانی کوت، بە پشتبەستن بە ماددەکانی 1 و 5 و 8 و 10ی یاسای بەرگری شارستانی ژمارە (44)ی ساڵی 2013،ئاماژە بەوەدەکات : کە بەرپرسی سەرەکی و سەرۆکی لیژنەی باڵای بەرگری شارستانی لە پارێزگاکە کە خودی پارێزگارە ،هەروەها دەسەڵاتی خۆی بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان جێبەجێنەکردوە و بریاری پێویستی نەداوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : داوای لێ ساندنەوەی متمانە لە پارێزگار کراوە بەهۆی ئەنجام نەدانی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە بێلایەنانە و بە شێوەیەکی دروست، هەروەها بێتوانایی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ڕوونکردنەوەی ڕاستییەکان لەکاتێکدا هێشتا پارێزگار پۆستەی بەدەستەوەیە کە بەهۆی ئەو پۆستەوە رەیرەوی لێکۆڵینەوەکان بەدروستی دەرناکەون.

