بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین: هیچ سزایەک لەسەر بانکەکەمان نيه
ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەری گشتی بانکی ڕافیدەین، عەلی کەریم حسێن، رەتیکردەوە کە هیچ سزایەکی بەسەر بانکەکەی هەبێت و ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هەواڵانە دوورن لەراستیەوە و هیچ بنەمایەکی نیە.
حسێن لە میانەی دەرکەوتنی لە لیژنەی دارایی پەرلەمان وتی: ئەو قسانەی باس لە بوونی سزاکان لەسەر بانکەکە درۆیە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو ئەو شتانەی لەم بارەیەوە دەنگۆی لەسەرە، تەنها درۆیەکە کە هەندێک هەوڵی ئیستغلالکردنی دەدەن.
بەڕێوەبەری بانکی ڕافیدەین ڕایگەیاندووە، "بانکەکە لە ئێستادا نزیکەی 80%ی چالاکییە ئابوورییەکانی وڵات بەڕێوەدەبات".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی "کارمان کردووە بۆ بەدیجیتاڵکردنی زۆربەی مامەڵە و خزمەتگوزارییەکانمان، و بەرەو پێشەوە دەڕۆین بەرەو جێبەجێکردنی سیستەمێکی بانکی گشتگیر بەپێی پلانێکی کارکردن کە بە هێڵی کاتیی دیاریکراو بەڕێوەدەچێت". بەڵێنیدا "لە ماوەی دوو ساڵی داهاتوودا هەموو مامەڵە کاغەزییەکان هەڵبوەشێنێتەوە".
