وەزارەتی نەوت وردەکاریی هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی هێڵی بۆرییەکان لەگەڵ تورکیا ڕوون دەکاتەوە
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا خواستی خۆی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی بۆری نه‌وت له عێراقه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیوه، به‌شێوه‌یه‌كی فراوانتر له پێشتر تاوه‌كو بواره‌كانی نه‌وت، گاز، پیشه‌سازی پترۆكیمیایی و كاره‌باش بگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له وه‌زاره‌تی نه‌وت لەلێدوانێکی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی فەرمی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی بڵاوكرایه‌وه سه‌باره‌ت به ده‌ركردنی بڕیارێكی سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ كۆتاییهێنان به كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وتن و پرۆتۆكۆڵانه‌ی كه له نێوان توركیا و عێراقدا واژۆكراون سه‌باره‌ت به بۆری نه‌وتی خاو كه له عێراقه‌وه بۆ توركیا درێژده‌بێته‌وه، تا 27ی (ته‌مموز/7)ی 2026، بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی توركیاش ژماره‌ی 10113ی هه‌بوه و له ماڵپه‌ڕی فه‌رمیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه".
ڕونیشیكرده‌وه، "رێككه‌وتننامه‌ی بۆریی عێراق و توركیا كه له ساڵی 1973 له‌نێوان هه‌ردو وڵاتی دراوسێ عێراق و توركیا واژۆ كرا و له ساڵی 2010 هه‌موار كرایه‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دابو كه له مانگی (ته‌مموز/7)ی 2026 كۆتایی پێدێت و مه‌رجی ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ئه‌گه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ئاره‌زوی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وا پێویسته ساڵێك پێش واده‌ی به‌سه‌رچونی ئه‌م ڕێكه‌وتنه، داواكارییه‌كی نوسراو كه خواستی خۆی بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رببڕێت، ڕه‌وانه‌ی لایه‌نی به‌رامبه‌ر بكرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌مه، حكومه‌تی توركیا ئه‌مڕۆ بڕیاری خۆی ده‌ركرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه به‌پێی بڕگه‌كانی پێشوی، له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ئه‌وه‌ی كه حكومه‌تی عێراق به نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی نه‌وت، به په‌رۆش بۆ به‌رده‌وامی په‌یوه‌ندییه ئابورییه‌كان له‌گه‌ڵ توركیای دراوسێ، له هه‌وڵێكدا بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه، له مانگی (ته‌مموز/7)ی 2024ه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا دانوستان ده‌كات به ئامانجی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی كه باسی لێوه ده‌كرێت".
رونیشیكردۆته‌وه، "وه‌زاره‌تی وزه‌ی توركیا نوسراوێكی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت كرد و خواستی خۆی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌ربڕی، هاوكات له‌گه‌ڵ ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنێكی نوێ بۆ هاوكاری له‌بواری وزه، گشتگیرتر له ڕێككه‌وتنی پێش‌و، به‌و پێیه‌ی هاوكاریی له‌بواری نه‌وت، گاز، پیشه‌سازیی پترۆكیمیایی و كاره‌بای له‌خۆگرتبو، به‌ئامانجی فراوانكردنی ئاسۆی هاوكاری نێوان هه‌ردو وڵات".
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌شڵێت، "وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له پرۆسه‌ی پێداچونه‌وه‌دایه به‌و ڕه‌شنوسی ڕێككه‌وتنه‌ی لایه‌نی توركی ناردویه‌تی و دانوستان له‌گه‌ڵیان ده‌كات سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی بگاته پرۆژه‌یه‌ك كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و توركیا بكات".
