المطلع
عاجل

post-image

سودانی بۆ واشنتۆن: هێزەکانی حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی فەرمییە و یاساکەشی بەشێکە لە چاکسازی ئەمنی


13:29 عێراق
2025-07-23
86326

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە پێدەگات.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە مارکۆ ڕوبیو پێگەیشت، و تێیدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دۆخی گشتی ناوچەکە خرایەڕوو.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەپێی ڕاگەیەندراوەکە پاڵپشتی عێراقی بۆ هەوڵەکانی سەقامگیری ناوچەکە و بەردەوامی ڕێککەوتنەکانی ئاگربەست و ڕاگرتنی دەستدرێژییەکان دووپاتکردەوە.
هەروەها سودانی ئاماژەی بە هێرشەکانی ئەم دواییە کرد بۆ سەر دامەزراوە نەوتییە گرنگەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق و لە پارێزگاکانی سەڵاحەدین و کەرکوک، و بە بە ئامانجگرتنی ئابووریی نیشتمانی عێراق ناوی کرد، و جەختیشی لەوە کردەوە کە دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی هێرشەکان دەکەن.
سودانی سەرسوڕمانی خۆی دەربڕی لەوەی کە ئەم هێرشانە هاوکاتە لەگەڵ ڕێککەوتنی پرەنسیپەکانی نێوان وەزارەتی نەوت و کۆمپانیا وەبەرهێنەرە ئەمریکییەکان کە لە هەرێم کاردەکەن بۆ وەبەرهێنان لە چەند کێڵگەیەکی نەوتی لە کەرکوک و سەڵاحەدین.
ڕاگەیەندراوەکه وتیشی هەر لە پەیوەندییەکەدا باس لە  یاسای حەشدی شەعبی کرا، و بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەشکردنی ئەم یاسایە لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکەوێتە چوارچێوەی پرۆسەی چاکسازی ئەمنییەوە کە حکومەت گرتویەتیەبەر و بەشێکە لە بەرنامەی حکومەت، کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە پەسەندکراوە، ئەم پرۆسەیە پەسەندکردنی یاسای هاوشێوەی بۆ دەزگاکانی تری ناو هێزە چەکدارەکانمان لەخۆگرت، وەک دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی و حەشدی شەعبی"ـیش دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمی عێراقیە و لەژێر دەسەڵاتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان کاردەکات.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانى عێراق کرد بە ڕادەستکردنی نەوتی بەرهەمهێنراو و داهاتە نانەوتییەکان بۆ گەنجینەی گشتی، لە ڕێگەی بڕیارەکەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، لە چوارچێوەی بڕگە کارپێکراوەکانی یاسای بودجە و بڕیارە پەیوەندیدارەکەی دادگای فیدراڵی، و یارمەتیدەر بووە لە چارەسەرکردنی ئاستەنگە دارایی و یاساییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم، هەروەها پابەندبوونی نیشتیمانی و دەستووری حکومەتی ڕوونکردەوە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی عێراقی و لە هەنگاوەکانیدا لە هەموو بوارەکان ڕەنگدەداتەوە.
سودانی سەرلەنوێ جەختی کردەوە لەسەر دیدگای ئابووری عێراق و گرنگی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە و ڕاگرتنی هەموو جۆرەکانی بەقاچاخ بردن و کارە نایاساییەکان، کە سەرچاوە نەوتییەکان دەکەنە ئامانج.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

حسين يكشف مطالب أمريكية بغلق الحدود وتفاهمات مع فصائل لضبط السلاح

2026-11-07 19:29 984
الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

الكرخ يسقط القوة الجوية بهدف نظيف في دوري نجوم العراق

2026-11-07 18:17 2051
غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

غداً.. وفد من كردستان يزور بغداد لبحث موازنة 2027 والملفات العالقة

2026-11-07 18:13 3152
الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

الزيدي يناقش آليات تنفيذ مبادرة المليون قطعة أرض زراعية

2026-11-07 18:11 2519
العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

العدل تكشف تفاصيل شجار سجن العمارة المركزي

2026-11-07 16:18 3369
النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

النزاهة تكشف مخالفات تضارب المصالح وتواصل تدقيق الذمم المالية للمكلفين

2026-11-07 14:34 4196
إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

إليسا تعلن ارتباطها وتفجر مفاجأة عن حبيبها

2026-11-07 15:26 3007
أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

أمانة بغداد تفرض غرامة 500 ألف دينار لكل من يقوم بقطع الأشجار

2026-11-07 14:01 4303
توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

توجيه وزاري عاجل بعد تعرض عميد كلية القانون بجامعة ميسان للاعتداء

2026-11-07 12:34 3845
ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

ارتفاع جديد بأسعار صرف الدولار في أسواق العراق الداخلية

2026-11-07 11:08 4425
اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

اعتقال مسلح قرب البيت الأبيض كان ينوي قتل ترامب

2026-11-07 10:21 4429
وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

وضع رئيس باراغواي المعزول تحت الإقامة الجبرية بتهمة خيانة الأمانة

2026-11-07 10:13 4477
مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

مكافأة أمريكية 20 مليون دولار مقابل معلومات عن "علماء و نووي إيران"

2026-11-07 09:42 5144
ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

ترامب يؤكد تنفيذ جيشه ضربات محدودة جديدة ضد إيران يوم أمس

2026-11-07 08:48 4168
تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

تقرير يكشف كواليس إحباط ضربة إسرائيلية لإيران وتحرك واشنطن لتسوية خاطفة

2026-11-07 00:23 5895
الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

الكهرباء توجه تحذيراً عاجلاً للمواطنين أثناء هطول الأمطار

2026-11-06 22:53 8054
بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

بصمة حاسمة وتألق لافت.. بيلينجهام نجم أكتوبر في ريال مدريد

2026-11-06 22:51 5932
مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

مبادرة عراقية لوساطة إقليمية بين طهران وواشنطن استجابةً للرؤية الإيرانية التفاوضية

2026-11-06 19:21 7029