بەبەڵگە.. حکومەتی هەرێم ئاسانکاریی خوێندن بۆ ڕزگاربوانی دەستی داعش دەکات
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کردوە و بە مەبەستی گەڕانەوە و بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن، ژمارەیەک ئاسانکاری بۆ ڕزگاربوانی دەستی تیرۆریستانی داعش بە تایبەت (ڕزگاربوانی ئێزدی) بکەن.
بەگوێرەی نوسراوێكی فەرمی حكومەتی هەرێم، بەژمارە (8989) كە ئەمڕۆ چوارشەممە بە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەن دەرچوە و تێدا هاتوە، به‌مه‌به‌ستی ئاسانکاری بۆ گه‌ڕانه‌وه و به‌رده‌وامیدان به پرۆسه‌ی خوێندن بۆ ڕزگاربوانی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش به تایبه‌ت (ڕزگاربوانی ئیزیدی) که ناویان له لیستی ڕزگاربوان تۆمارکراوه.
ئاماژەی بەوەشكرد، دیاریکردنی چوارچێوه‌یه‌ک بۆ وه‌رگرتنی ڕزگاربوانی ده‌ستی تیرۆرستانی داعش له گشت زانکۆ و په‌یمانگاکانی هه‌رێمی کوردستان له قۆناغه‌کانی خوێندنی سه‌ره‌تایی و خوێندنی باڵا و پێشکه‌شکردنی ئاسانکاری گونجاو به ڕه‌چاوکردنی ئاستی زانستی.
بەگوێرەی بڕیارەكەی حكومەتی هەرێم، لیخۆشبون له کرێی خوێندنی (پارالێل) له گشت زانکۆ و په‌یمانگاکانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌تان دەیانگرێتەوە، هەروەها سودمه‌ندبوانی ته‌نها ئه‌و ڕزگاربوانه ده‌گریته‌وه که له لیستی ڕزگاربوانی به‌رده‌ست له لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری حکومه‌ت ناویان تۆماره.

