کوردستان.. وه‌زیری دارایی و ئابوری نزیكه‌ی دو مانگه لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌داوه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، وه‌زیری دارایی هیچ لێدوانێكی له‌باره‌ی موچه و داهاتی ناوخۆ دابێت ،رونیشیکردەوە" نزیكه‌ی دو مانگه وەزیر لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌داوه".
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، "ماوه‌یه‌كه چه‌ندین میدیا‌و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و په‌یجی ڕۆژنامه‌وانی كه‌وتونه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كارانه به ناوی وه‌زیری دارایی و سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر پرسی موچه‌و داهاتی ناوخۆ‌و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "بۆ ڕایگشتی ڕونده‌كه‌ینه‌وه هه‌مو ئه‌و لێدوان و هه‌واڵانه‌ی به‌ناوی وه‌زیری دارایی بڵاو كراونه‌ته‌وه سه‌رجه‌میان درۆیه‌كی په‌تییه".
وه‌زیری دارایی و ئابوری نزیكه‌ی دو مانگه لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌داوه
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "وه‌زیری دارایی و ئابوری نزیكه‌ی دو مانگه لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌داوه و هه‌ر ده‌زگاو سایت و په‌یجێكیش هه‌واڵی ناڕاست به ناوی وه‌زیری دارایی و وه‌زاره‌ت بڵاو بكاته‌وه ناچارین ڕوبه‌ڕوی یاسایان بكه‌ینه‌وه".
