سودانی وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە سەرەمووچەی ساڵانە
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە سەرەمووچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لە کاتی خزمەتکردندا بەدەست هاتووە لەگەڵ هەژمارکردنی خزمەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە سەرەمووچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لە کاتی خزمەتکردندا بەدەست هاتووە لەگەڵ هەژمارکردنی خزمەت، بەمەبەستی پاراستنی پۆستە ڕێکخراوەیی و مافە بەدەست هێنراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت".
بەگوێرەی بەیاننامەکە سەرۆک وەزیران "وەزارەتی دارایی ڕاسپارد گۆڕاوەکان و مافە داراییەکان بەپێی خشتەی تێچوونەکان حیساب بکات و نازناوی کار و پلەی نوێ لە چوارچێوە یاسایی و ڕێنماییەکان و سیستەمە هاوپێچەکاندا ببەخشێت".
