عەلی حەمە ساڵح: هیچ بڕیارێك لە بەغداوە نیە بۆ ناردنی موچەی مانگی حوزەیران
عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری ڕەوتی هەڵوێست ڕایگەیاند، هیچ بڕیارێك لە بەغداوە نیە بۆ ناردنی موچەی مانگی (حوزەیران/6) و هەرێم داوا دەكات موچەی ئەو مانگە لەلایەن عێراقەوە خەرج بكرێت، دواتر دەست دەكاتەوە بە هەناردەكردنی نەوت و ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ. بۆیە هەست دەكرێت پاشگەزبوەنەوە لە ڕێككەوتنەكە هەیە.
عەلی حەمەساڵح، ئەمڕۆ دوشەممە لە پەیامێكی ڤیدیۆیدا کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە بڵاویكردەوە، تاكو ئێستا هیچ
بڕیارێك لە بەغداوە نیە بۆ ناردنی موچەی مانگی (حوزەیران/6)ـی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم، داوای 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ مانگی شەش دەكەن كە تا ئێستا نەنێردراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان گەیشتوتە نزیك 190 هەزار بەرمیل، كە 50 بۆ ناوخۆیە و 140 هەزارەكەی ڕادەستی عێراق بكرێت، تا بەرهەمهێنان دەگاتەوە 230 هەزار.
عەلی حەمەساڵح باسی لەوەشكرد، هەرێمی كوردستان داوا دەكات موچەی مانگی (حوزەیران/6) لەلایەن عێراقەوە خەرج بكرێت، دواتر دەستدەكات بە هەناردەكردنەوەی نەوت و ناردنی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ.
ئەوەشیخستەڕو، هەست دەكرێت پاشگەزبوەنەوە لە ڕێككەوتنەكەی نێوان هەرێم و بەغدا هەیە. ئەگەر هەرێم پەشیمانبوەتەوە با ڕێككەوتنەكە بەفەرمی هەڵبوەشێنێتەوە و بە خەڵكی كوردستانیش بڵیت، كە بەدیلی بۆ ئەو دۆخە چیە.
