وەزیری ناوخۆ گەیشتە كەربەلای پیرۆز بۆ سەرپەرشتیكردنی پلانی زیارەتی چلە
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ، گەیشتە شاری كەربەلای پیرۆز بەمەبەستی سەرپەرشتیكردنی پلانی ڕێكخراوەیی بۆ زیارەتی چلەی ئیمام حسێن (ر.خ).
نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ و سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایشی زیارەتی ملیۆنی، عەبدولئەمیر شەمەری، بە یاوەری سەرۆكی لیژنەی خزمەتگوزاری بۆ زیارەتی ملیۆنی گەیشتە كەربەلای پیرۆز و لەلایەن فەرماندەی پۆلیسی پارێزگاكە پێشوازی لێكرا.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: لە ڕێگای خۆیدا بۆ پارێزگاكە، وەزیری ناوخۆ بەدواداچونی بۆ زیارەتكارن و ڕەوتی جوڵانەوەكەیان كرد لەسەر ڕێگای یا حسێن، هەروەها پێداچوونەوەی بە جێگیركردنی هێزە ئەمنییەكان و ئەو خزمەتگوزارییانەی كرد كە لە نێوان بەغدا و كەربەلای پیرۆز پێشكەشی دەكەن.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، شەمەری جەختیكردەوە: دەوریەی هاتوچۆ ئاسانكاری بۆ هاتووچۆی زیارەتكاران دەكات.
