سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری زیادکردنی باجی گومرگی لەسەر هیندستان واژۆ کرد
سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی سەپاندنی باجی بەسەر وڵاتی هیندستاندا واژۆکرد و ٢٥٪باجی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند. حکومەتی هیندستانیش رایگەیاند، "بڕیاری زیادکردنی باج لەسەر کاڵاکانمان جێگای داخە و هەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان، دەیکەین".
ئەمڕۆ چوارشەممە، دۆناڵد ترەمپ فەرمانی زیادکردنی ٢٥٪باجی زیادەی بەسەر هیندستاندا سەپاند، بەهۆی ئەوەی کە هیندستان نەوت و گاز لە رووسیا دەکڕێت.
هاوکات حکومەتی هیندستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، رێوشوێنهكانی ئهمریكا نادادپهروهرانه و ناڕهوا و نالۆژیكین، رێوشوێنی پێویست دهگرنهبهر بۆ پاراستنی بهرژهوهندییه نیشتمانییهكانیان.
دوای ئەم بڕیارەی ترەمپ رێژەی باجی سەر هیندستان دەبێتە ٥٠٪چونکە پێشتریش ٢٥٪باجی بەسەردا سەپاندبوون، وابڕیارە فەرمانەکە لە دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
