کەربەلا.. دەستگیرکردنی تۆڕێکی تیرۆرستی کە بەنیازبوون زیارەتکارانی بەشدار لە چلەی ماتەمینی بکەنە ئامانج
ئەمرۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی دادوەری دەستگیرکردنی تۆڕێکی تیرۆرستی راگەیاند، کە بەنیازبوون زیارەتکارانی بەشدار لە چلەی ماتەمینی بکەنە ئامانج
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵایی دادوەریدا هاتووە :ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق دەستگیرکردنی تۆڕێکی تیرۆرستیی 23 کەسیی سەر بە داعشی ڕاگەیاند کە ویستوویانە لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حوسێن (سڵاوی خوای لێبێت) هێرش بکەنە سەر زیارەتکاران.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : بەپێی دانپێدانانی تۆمەتباران،کە ژنێکیشیان تێدایە، پلانیان هەبووە لە ڕێگەی چاندنی بۆمب، ژەهراویکردنی خواردنی زیارەتکاران و سوتاندنی شوێنی حەوانەوە و مەوکیب و شوێنە خزمەتگوزارییەکان، هێرشەکانیان ئەنجام بدەن.
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە : ئەنجومەنی باڵایی دادوەری داوا لە هاوڵاتیان و خاوەن مەوکبەکان دەکات وریابن و چاودێریی هەر هەڵسوکەوتێکی گوماناوی بکەن.
كلمات مفتاحية
- ئەنجومەنی دادوەری
- کەربەلای پیرۆز
- دەستگیرکردنی تۆرێکی تیرۆرستی
- بەئامانجگرتنی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن
