ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی نیازی ئیسرائیل بۆ داگیرکردنی غەززە سهركۆنه دهكرێت
نوێنەری فەڵەستین لە کۆمکاری عەرەبیش ئهمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ڕاگەیاندنی نیازی دەوڵەتی ئیسرائیل بۆ دەستبەسەرداگرتنی تەواوەتی لە کەرتی غەززە نیازی چەسپاندنی کۆلۆنیالیزم و ئاوارەبونی فەڵەستینییەکان لە خاکی خۆیان ئاشکرا دەکات.
موهەند العكلوك، نوێنەری فەڵەستینی لە کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی، كه لەسەر داوای فەڵەستین بهڕێوهچو، ڕایگهیاند، ئیسرائیل برسێتی وەک چەکێکی جینۆساید لە غەززە بەکاردەهێنێت، ئیسرائیل هاوکارییە مرۆییەکانی کردوە بە "تەڵەی مردن" بۆ فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە.
ئاماژهی بهوهشكرد، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەسەڵاتە لە وەستاندنی "ئەو تاوانە کۆمەڵکوژییەی کە ئیسرائیل بە شێوەیەکی دڕندانە لە غەززە ئەنجامی دەدات".
لایخۆیەوە ئەمجەد ئەلعەدایلە، نوێنەری ئوردن له ئەنجومەنی کۆمکاری عەرەبی ڕایگەیاند، پلانەکانی ئیسرائیل هەڕەشەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر هەوڵەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە ئازارە مرۆییەکان لە کەرتی ناوچەکەدا دەکات.
ئهوهشی خستهڕو، "كاتی ئهوه هاتوه کاری جددی و بهرپرسیارانه بكرێت بۆ كۆتاییهێنان به داگیركهریهكانی ئیسرائیل بدرێت بهرلهوهی ناوچهكه و جیهان و باجی زیاتر بدات بۆ ئهو ناداپهروهریه".
